riklam

ئولولولایه‌

بابەتی گۆڕاو 02:02 PM - 2019-02-13
.

.

ئولولولایه‌
× عه‌وداڵى دوو شتم.. خواردنێكى شیرین وه‌كو شله‌ى قه‌یسى و براده‌رێكیش فارسییه‌كه‌ى فوول بێ وه‌كو كاك كه‌مال كه‌ركوكى.
× هیچ دكتۆرێك نازانێ ئه‌وه‌ (چ) عیلـله‌تێكه‌ زه‌لام كتێب ئه‌كڕێت و نایخوێنێته‌وه‌.
× من ئه‌بم به‌ ترافیك لایت و تۆش به‌ سه‌یاره‌ى ئاسایش لێم بده‌.
× ئێمه‌ له‌ دوو (شت) تێناگه‌ین، له‌وحه‌كانى سلڤادۆر دالى و سیاسه‌تى ئابوریى حكومه‌ت.
× ئه‌و ئینته‌رنێته‌ى له‌كاتى كلاسیكۆكه‌دا ئه‌بڕێ هه‌قه‌ نه‌هێڵى جارێكى تر سه‌ربكاته‌وه‌ به‌ ماڵتاندا.
× حه‌سوودى به‌و گه‌ڵابه‌ قیره‌ ئه‌به‌م كه‌ بۆ مه‌ڵكه‌ندى یان داناوه‌ و ئه‌یبه‌ن بۆ عه‌لى ناجى.
× رۆژگارێك تێكه‌وتووین مۆبایله‌كه‌ت ئه‌گه‌ر ون ببێ هاوڕێكانیشت ون ئه‌بن.
× خوا نه‌یكردین به‌ سمتى كارداشیانیش زوو زوو سه‌یرمان بكه‌ن.
× زۆر سه‌یره‌! ئێمه‌ هندییش نین كه‌چى مانگا ئه‌په‌رستین.
× له‌ په‌نجه‌تووته‌ى قاچ ئه‌چین، هیچ سوودێكمان نى یه‌ كه‌چى هه‌ر هه‌ین.
× حیزبه‌كان تا ئێستا یه‌ك شتیان بۆ ئێمه‌ كردووه‌؛ ئولولولایه‌.
× خراپ سه‌رمام بووه‌، به‌ پۆسته‌كانى فه‌یسبووك.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket