riklam

له‌ قه‌ڵادزێ ته‌رمی ژنه‌ تێكۆشه‌ر شه‌هلا عه‌بدوڵڵا به‌خاك سپێردرا

ی.ن.ک‌‌ 10:57 PM - 2019-02-12
.

.

به‌ئاماده‌بوونی وه‌ستا ره‌سوڵ و محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كادرانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌رین و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دانیشتوانی قه‌زای پشده‌ر له‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كارگێری مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌رین شه‌هلا عه‌بدوڵا له‌گۆڕستانی گه‌وره‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاكسپێدرا .

له‌به‌شێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌رین رۆڵی شه‌هلا عه‌بدوڵای ژنه‌ تیكۆشه‌ری به‌رزنرخاند كه‌ به‌به‌رده‌وام هاوشانی تێكۆشه‌ر حه‌مه‌ده‌مین ریشه‌ی هاوسه‌ری له‌خه‌باتكردن به‌رده‌وام بووه‌ .

شه‌هلا عه‌بدوڵا وه‌ك ژنه‌ تێكۆشه‌رێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌موو ته‌مه‌نی به‌كوردایه‌تی به‌خشی و وه‌ك كادرێكی هۆشیار و هه‌ڵكه‌وتوو رۆڵی گرنگی بنیووه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان شه‌هلا عه‌بدوڵای تێكۆشه‌ر دوای ته‌مه‌نێك له‌خه‌بات له‌ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و دوای خۆشی ته‌مه‌نێك له‌جوامێری و شكۆمه‌ندی به‌ میرات جێهێشت.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket