riklam

كۆمیته‌ی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان كرد

تاراوگە‌‌ 09:48 PM - 2019-02-12
.

.

له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی باڵیۆزی عیراق له‌ هیلسنكی مپیل السبتی ، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عیراقی فیدرالیان كرد و له‌لایه‌ن باڵیۆزه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا ، وه‌فدی كۆمیته‌ پێكهاتبوون له‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ نه‌بیل محه‌مه‌د ئه‌مین و هاورێتی به‌رپرسی به‌شی رێكخستن جه‌بار جومعه‌ و  هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی ئامار و هه‌ڵبژاردن مه‌زن بابان.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ مپیل السبتی باڵیۆزی عیراق خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه‌ و زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی و به‌خێرهاتنی شاندی كۆمیته‌ی كرد و سوپاسیانی كرد هه‌روه‌ها ئاواتی خواست هه‌موو حزبه‌ عیراقیه‌كان و كوردستانییه‌كان هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌فده‌ سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی فیدرال بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌  پشتیوان و یارمه‌تی ده‌ری باڵیۆزخانه‌ بن و ببنه‌ پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان باڵیۆزخانه‌ و ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردی بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ بتوانێ خزمه‌تێكی باشتر پێشكه‌ش به‌ ره‌وه‌ند بكات ، هه‌روه‌ها باڵیۆزی عیراق ره‌خنه‌ و گله‌یی هه‌بوو له‌ زۆربه‌ی حزبه‌ عیراقیه‌كان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌شداری ناكه‌ن له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و دیداره‌كانی باڵیۆزخانه‌ و زۆر به‌لایه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌ گوێی له‌ ره‌خنه‌ و تێبینی و سه‌رنجی حزبه‌كان بگرێ ، زۆر خۆشحاڵ بوو كاتێك وه‌فدی كۆمیته‌ تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كرد كه‌ هه‌موو خاڵه‌كان په‌یوه‌ستبوون به‌ ئیش و كاری رۆژانه‌ی باڵیۆزخانه‌ كه‌ له‌ كۆتایدا له‌ په‌رژه‌وه‌ندی ره‌وندی عیراقی و كوردی ته‌واو ده‌بێت.

له‌م دیداره‌دا وه‌فدی كۆمیته‌ نوێنه‌ری كۆمیته‌ی فینلاند بۆ باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان  ناساند به‌ باڵیۆز بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری كۆمیته‌وه‌ هه‌ڤاڵان ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و سیمیناره‌كانی باڵیۆزخانه‌ ، وه‌فدی كۆمیته‌ ئاماده‌باشی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو یارمه‌تیه‌ك ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ پێویستی بوو هه‌روه‌ها ئاماده‌ باشی ده‌ربڕی بۆ به‌شداری كاریگه‌ر له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی باڵیۆزخانه‌.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket