riklam

ئیمارات دادگای گه‌ڕۆكی دروستكرد

هەمەرەنگ 09:36 PM - 2019-02-12
.

.

وڵاتی ئیمارات، وه‌كو به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری، له‌ شاری ئه‌بو-زه‌بی پایته‌خت، دادگای گه‌ڕۆكی له‌ناو پاسی دوو قاتدا دروستكرد.

به‌شی دادوه‌ریی شاری ئه‌بو‌-زه‌بی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: ئوتومبێله‌كه‌ بێ كه‌موكوڕی ئاماده‌كراوه‌ و جێگه‌ی دادگاییه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه‌؛ له‌ ناویدا ژوور هه‌یه‌ بۆ دادوه‌ره‌كان و نوێنه‌ری گشتی و دادنووسیش.

له‌ كاتێكدا قاتی سه‌ره‌وه‌ی پاسه‌كه‌ خانه‌ی ئۆفیسی كارگێریی و كارمه‌ندی لێیه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی داواكارییه‌كان.

ئه‌م دادگای گه‌ڕۆكه‌ نوێیه‌ هاتووچۆ ده‌كات له‌مسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری شاری ئه‌بو-زه‌بی و سه‌ردانی خوێندنگه‌كان و زانكۆكان و ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانی لێیه‌ ده‌كات؛ به‌مه‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری له‌سه‌ر رێكاره‌ دادوه‌رییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئیماراتدا.

ئه‌م ئوتومبێله‌ خزمه‌تده‌كات وه‌ك دادگایه‌كی فه‌رمی له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ خه‌ڵك ناتوانن بچن بۆ دادگای سه‌ره‌كی له‌ ناو شار- وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ كرێكارن له‌ كه‌مپه‌كان یاخود خه‌ڵكی پێداویستی تایبه‌تن.

وه‌رگێرانی: یونس قادر
سه‌رچاوه‌/ newsonia.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket