قردێله‌ی سێ مه‌یموونه‌كه
بیروڕا 08:25 PM - 2019-02-12.
خاتو مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری پێشووتری ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌یه‌كێك له وه‌زیره هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت، زۆرترین كاری دبلۆماسی له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتان به‌ڕێوه‌بردووه كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌هه‌ر ئه‌و خاتونه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی نێوان خواڵێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی كرد و كۆتایی به‌شه‌ڕی نه‌گریسی خۆبه‌خۆهات، ئه‌و خاتونه دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو كتابێكی به‌ناوی (( اساسیاتی فی دبوس صدری))، له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كان و كاروباره دبلۆماسیه‌كانی ده‌ركرد، له‌ده‌سپێكدا ده‌ڵێت من بۆ هه‌ر كارێكی دبلۆماسی چوبێتم، یان بۆ هه‌ر داواكاری و كاروبارێك راسپێردرابم، ده‌بوسێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌م له‌سینگم ده‌دا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌م، ده‌ڵێت: ئێمه له‌گه‌رمه‌ی خۆ ئاماده‌كردندا بووین بۆ رووخاندنی رژێمی سه‌دام حسین و رزگاركردنی عیراق، له‌هه‌وڵدابووین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پشتیوانی كۆبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاتی روسیا فلادیمێر پۆتینم كرد، كاتێك چوومه لای قردێله‌ی سێ مه‌یمونه‌كه‌م له‌سه‌ر سینگم دانابوو، یه‌كێكیان (گوێی) گرتبوو ئه‌ویتریان (چاو)و ئه‌وه‌یتریشیان ( ده‌می)، پۆتین دوای پێشوازیكردن وتی: له‌ئاماژه‌ی قردێله‌كانتان ده‌زانم بۆچی هاتوون؟ به‌ڵام پێمخۆشه خۆتان بیڵێن ، منیش وتم ئێوه له ( شیشان)دا شه‌ڕتانه چیتان ده‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن، نه‌ده‌یبستین ، نه‌ده‌بینین، نه‌قسه‌ش ده‌كه‌ین، پۆتینیش وتی: ئه‌ی ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه چیتان ده‌وێت ؟ ده‌ڵێت، منیش وتم ئێمه به‌نیازین عیراق بگرین ئێوه‌ش وابكه‌ن نه‌ببینن و نه‌ببیستن، نه‌قسه بكه‌ن، ئه‌مه وامان پێده‌ڵێت: له‌پێشووتر و له‌سه‌رده‌می ئه‌و خانمه‌ش هه‌رچی رووداو و پێشهات هه‌بووبێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، دوو دیوی هه‌بووه دیوێكیان ئاشكرا‌و چه‌ندین بینه و به‌رده‌ی وه‌كو سیناریۆ بۆ ئه‌وه‌ی تێی بزركه‌ن له‌به‌ر چاواندا بۆیان هه‌ڵبه‌ستاوه، دیوێكی شاراوه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كاندا به‌رنامه‌رێژیان بۆ كردووه، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامه، وه‌ك نمونه‌یه‌كی زیندوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه، داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرینی كوردان بوو له‌لایه‌ن توركیاوه، بێ پاساو ئه‌و وڵاته هه‌رچی چه‌كی ناتۆ هه‌بوو، له‌به‌رچاوی دنیا به‌كاری هێنا له‌كاتێكدا هێزه‌كانی روسیا و ئه‌مه‌ریكا وجودی ته‌واویان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌بوو، به‌حسابیش ئه‌وانه مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ما جێگیره‌كانی سه‌روه‌ری وڵاتان ده‌پارێزن، كه‌چی ورته‌یان لێوه نه‌هات، بگره روسیا كارئاسانیشی بۆكردن كاتێك ئه‌و چه‌ند پۆلیسه سه‌ربازیه‌ی هه‌یبوو وه‌ك چاو‌دێر له‌ده‌ڤه‌ره‌كه كشاندیه‌وه، ئه‌مه‌ریكاش گوێی كه‌ڕ كرد و چاوه‌كانیشی نوقاند و ده‌میشیان داخست، تا عه‌فرین خه‌ڵتانی خوێن كرا‌و، هیچ گومانی تێدانیه ئه‌وه سه‌ودایه‌ك بوو له‌نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ودایه‌كی گه‌وره‌تر بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، دووریش نیه مه‌ودای سه‌وداكه فراوانتر بێت كۆریای باكور و فه‌نزوێلا و چه‌ندین شوێنیتریش تێدا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كوردستان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ئاگایان له‌خۆبێت و غافڵگیر نه‌بن و نه‌كه‌ونه ناو ته‌ڵه‌كه و ببنه به‌شێك له‌یاریه‌كه كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار هه‌تا لێواره‌كه‌ی چون، چونكه به‌بێ شك له‌یاری له‌و شێوه‌یه نه‌هه‌نگه‌كان ماسیه بچوكه‌كان قوت ده‌ده‌ن.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18