دوای پێنج ساڵ 8.1ملیۆن عیراقی به ئاوارەیی ماونەتەوه
ریپۆرتاژ 06:30 PM - 2019-02-12.
پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش له عیراق، زیاتر له 8.1 ملیۆن كەس به ئاوا رەیی ماونەتەوه.
له كاتێكدا زۆرینەی ئەو ئاوارانەی كە له دەرەوەی كەمپەكان دەژییان به شێوەیەكی سەرەتایی باری ژیانیان گەشەسەندنی بەخۆوه بینی لە ساڵانی سەرەتای ئاوارەبوونیان، ئێستا زۆربەیان له باری سەرگەردانی دا دەژین وە زۆر جار لە كەرتی نافەرمیدا كار دەكەن وە تا ئێستاش خانەوادەی گەورە له شوێنی بچووكدا دەژین و پشت به كۆمەك و یارمەتیەكانی كەس و كاریان یان مووچەی خانەنشینیەكانی حكوومەت دەبەستن.
ئەم توێژینەوانه دوا خوولی بەردەوام بوونی چەندەها ساڵەی لێكۆڵینەوەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و هەروەها زانكۆی جۆرج تاونە كە لەگەڵ نزیكەی 4.000 خێزانی ئاوارە ئەنجام دراوە كه لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.
"دەستگەیشتن بە چارەسەری درێژخایەن: سێ ساڵ له ئاواره بوون" ئەمه ئەو راپۆرتەیه كەئەمڕۆ دەرچووه، كە سێەمین خوولی راپرسییه لەوەتەی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ و زانكۆی جۆرج تاون له 2015 دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
هه موو ساڵێك ژمێركارەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ چاوپێكەوتن لەگەڵ خێزانە ئاوارەكان لەسەر هەشت پێوەر دەكەن كه كۆمەڵگای مرۆیی وای پێناسە كردووە كە دەچنە چوارچێوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەكان كە ئەمانە لە خۆ دەگرێت: سەلامەتی و ئاسایش، ئاستی ژیان، هەلی كار، خانووبەره و نیشتەجێبوون، لێكدابڕانی ئەندامانی خانەوادەكان و یەكگرتنەوەیان، بەڵگەنامەكان، بەشداری كردن له كاروباری گشتی و دەستگەیشتن بە دادپەروەری.
لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر رۆچێل دەیڤس له زانكۆی جۆرج تاون گوتی، "ئەو خێخانە ئاوارانە ڕێگەی خۆیان دۆزیوەتەوه بۆ بەدەست هێنانی پێداوەستیه بنەڕەتیەكانیان، بەڵام ئەمەیان كردووە لەڕێی نزمكردنەوەی ئاستی ژیانیان، پشت بەستن بەكەسانی تر بەهۆی قەرزكردنی پاره و وەرگرتنی كۆمەكی و خێرخوازی".
"به تێپەربوونی كات، دەبینین كە ژیانیان بەردەوامە، بەڵام بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی پەنابردنە بەر ئەم چارەسەرە كورت خایەنانە كە لە ئەنجامی تەنگژەدا هاتوونەتە ئاراوە له جیاتی پەنابردنەبەر چارەسەری درێژخایەنی خۆڕاگر".
لێكۆڵینەوەكه پیشان دەدات كەوا هەست كردن به سەلامەتی و ئاسایش به شێوەیەكی بەرچاو گەشەی سەندووه له نێو ئاوارەكان لەم سێ ساڵەی دوایی دا وه خەڵكی زیاتر دەلێن كە متمانەكردن بە دامەزراوه حكوومیەكان بۆ بەدواچوون و جێ بەجێ كردنی دادپەروەری زیاتر بووە وەك لە دەسەڵاتە خێڵەكی و ئایینیەكان.
بەشێوەیەكی سەرەنج ڕاكێشانه به درێژایی كاتی ئاوارەبوونیان، ئاوارەكان بەشداری كردنیان زیادی كردووه له لە جالاكییەكانی گرووپە مەدەنییەكان و دەستپێشخەرییە خۆجێییەكان بۆ ئاشتەوایی لە شوێنی ئاوارە بوونیاندا، بەڵام به شێوەیەكی گشتی بەشداری كردنەكەیان له ئاستێكی نزم دەمێنێتەوه (بەرزبوونەوەكە لە ٤ لە سەدەوە بۆ ١٣ لە سەدە). به پێچەوانەوە له نێو گەڕاوەكاندا كه ڕاپرسی كراوه له هەمان لێكۆڵینەوه، له سەدا ٢٠ بەشداریان كردووه له هەوڵەكانی ئاشتەوایی له شوێنی ڕەسەنی خۆیان.
وه هەروەها لێكۆڵینەوەكه پیشان دەدات كەوا له سەدا ٧٥ی ئاوارەكان لە خانووبەرەی كرێدا دەژین به درێژایی كاتی ئاوارەبونیان.
"له كاتێكدا نزیكەی چوار ملیۆن ئاواره گەڕاونەتەوه شوێنی ڕەسەنی خۆیان، یان گواستوویانەتەوه بۆ شوێنی تر، نزیكەی ١.٨ ملیۆن تا ئێستا ئاوارەن. ئەوانیش سەلماندوویانه كه زۆر خۆڕاگرن، بەڵام هێشتا بە دۆخناسكی دەمێننەوە و پێویستیان به پشتگیری بەردەوامه لەلایەن كۆمەڵگای مرۆیی"، بەرێز گێرارد وایت، سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نێودەولەتیی كۆچ له عێراق گوتی.
باوكێكی ئاواره له ڕەمادی- پارێزگای ئەنبار، كه ئێستا له بەسره دەژی بەشداری لێكۆلینەوەكەی كردووه و دەڵێت، "بارودۆخم زۆر بەرەو پێش چووه لەم پێنج مانگەی دوایین چونكه من به دارتێشێكی كارامه ناوم دەركردووە. ئەمەش پشتگیری داهاتی خێزانەكەمی كردووە.پێش ئەوەی ئەم كاره بدۆزمەوه، جل وبەرگی نوێمان نەبوو، توانای خوێندنمان نەبوو، وه هەروەها هەندێ جار چاودێری ته ندرووستیشمان نەبوو. لەبەر ئەوه ئێمه سوپاسگوزارین كه داهاتی بایی ئەوەندەمان هەیه بۆ بەدەستهێنانی پێداویستیه بنەڕەتیەكانمان"
PUKmedia رێكخراوی كۆچی جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
02:26 PM - 2024-04-17
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
10:41 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16