مه‌لا به‌ختیار بۆ كورته باڵاكان: با تێكۆشانتان دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بێت
ی.ن.ک 03:52 PM - 2019-02-12.
كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان: خواستی هه‌موو كادر‌و دڵسۆزێكی یه‌كێتی، به‌ستنی كۆنگره‌یه
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ (12/2/2019) پێشوازی له‌كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، عومه‌ر جه‌بار، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌پشتیوانیه‌كانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد هه‌ر له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌و به‌مایه‌ی پێ‌زانین و رێزگرتنی خۆیی‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وه‌سفكردو وتی: له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌ی كورت باڵاكان له‌هه‌موو بارێكه‌وه له‌كۆمه‌ڵ دابڕابوین، به‌ڵام له(26/11/1994) به‌پشتیوانی جه‌نابت و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دامه‌زرێنراو له‌و كاته‌وه بۆ ئێستا كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت كه مایه‌ی شانازیمانه به‌ده‌ستهێنراوه، كه به‌ڕێزتان له‌و باره‌یه‌وه هه‌میشه پشتیوان‌و هاوكارمان بوون.
ئێستاش كه زیاتر له چوار هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه‌و كۆمه‌ڵه‌كه خاوه‌نی حه‌وت لق و سێ نوسینگه‌ین له‌ناوچه جیاجیاكان، یه‌كێكین له‌و تاكه رێكخراوانه‌ی بێ كێشه‌و گرفتین و خاوه‌نی داهاتی خۆشمانین، هه‌روه‌ك سه‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان، له‌بری چاوی به‌زه‌یی، به‌ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌كرێین‌و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كیشمانه‌وه، هاوكاری ئه‌ندامه‌كانمانین.
له‌به‌شێكی گفتوگۆكه‌یاندا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان، رۆڵ و پێگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان هه‌م له‌خه‌باتی سیاسی و هه‌م له‌پشتیوانی كاری رێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه دیموكراتیه‌كان رونكرده‌وه‌و به‌بایه‌خه‌وه بۆ یه‌كێتیان هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی به‌مایه‌ی خۆشحاڵی ناوبرد‌و به‌مایه‌ی سه‌رنجیشه‌وه، كاركردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌پێی لیژنه‌و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: خه‌ڵك ئه‌گه‌ر خۆی پاك بێ، ئه‌وا به‌پاكیش سه‌رف ده‌كات‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌و وتی: پاكێتی بۆ مرۆڤ له‌ژیاندا گرنگه‌و هه‌موو كه‌سێكیش حه‌ز به‌ژیانێكی شایسته‌و خۆشگوزه‌ران ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك‌و ده‌وڵه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری و له‌سه‌ر حسابی هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه نان نییه بیخۆن، به‌ڵام هه‌بێ به‌ناشه‌رعی و ناڕه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. بۆیه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م كه داهاتی رێكخراوه‌كه‌تان به‌پاكی پاراستوه‌و به‌پاكی سه‌رفی ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی پێویستیشدا كۆمه‌كی ئه‌ندامه‌كانتان ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشكیرده‌وه: ئیستاش رێگه‌یه‌كی دورو درێژی ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی كورته باڵاكان‌و كه‌مئه‌ندامه‌كانتان له‌سه‌ر شانه‌و به‌م ده‌ستكه‌وت‌و توانایانه‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه، كۆتایی به‌دڵسۆزیی و به په‌رۆشی كۆششی خۆتان مه‌هێنن. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیكه‌ن به بناغه‌یه‌ك و زیاتر پێداگیری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وا بكه‌ن كورته باڵاكان له‌ڕووی هه‌سته‌وه یه‌كسانبن به‌درێژه باڵا‌و له‌دوا ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ی بریندار ده‌بێ، برینه‌كه‌ی له‌جه‌سته‌دا ساڕ‌ێژ ده‌بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها هه‌سته ئاسان نییه برینی ساڕ‌ێژ ببێ. چونكه هه‌ست كه بریندار بوو، چاكبونه‌وه‌ی قورسه‌و كورد، له‌خۆڕا نه‌یوتوه (زامی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ، به‌ڵام هی قسه ساڕ‌ێژ نابێ).
مه‌لا به‌ختیار، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌مئه‌ندامنین نابێت به به‌زه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌زه‌یی نییه‌و هه‌موو كه‌سێكیش خاوه‌نی به‌زه‌یی نییه، به‌ڵكو هه‌ن هه‌ر زۆر بێ به‌شن له‌به‌زه‌یی. چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌زه‌یی به‌نیشتمان‌و شه‌هیداندا بێته‌وه، دزی و قاچاغچێتی ناكه‌ن.
بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ به‌ئێوه‌ی بڵێم، ئه‌وه‌یه: با تێكۆشانتان، تێكۆشانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پیشه‌یی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بێ. نه‌ك تێكۆشانی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه بێ. چونكه ئێوه له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی كامڵدا‌و له‌هه‌ست‌و كه‌سایه‌تیدا هیچ جیاوازییه‌كتان نیه. بۆیه به‌رده‌وامبن له‌خه‌بات.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م، ته‌كنه‌لۆژیا‌و شۆڕشی زانیارییه‌كان، قۆناغی نوێی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی‌و خه‌باتی سیاسی شرۆڤه كرد‌و له‌باره‌ی تێڕوانینه سیاسییه‌كانیشی، ته‌ئكیدی كرده‌وه وه‌ك هه‌میشه وتومه ده‌بێ له‌ناوه‌ڕاستی رێگه‌دا، یه‌كێتی و پارتی یه‌ك بگرنه‌وه، چونكه چاره‌نوسی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كوردستان‌و میلله‌ته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه حاكمیه‌ت بۆ هیچ لایه‌ك قبوڵكراو نییه‌و كورستانیش به‌هاوسه‌نگی پێویستی به‌سیاسه‌تی هه‌ردوولایه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه: وه‌ك هه‌میشه په‌رۆشی چاره‌نوسی یه‌كێتیم‌و بێ درێغ ئه‌وه‌نده‌ی كراویشه، په‌یگیری راپه‌ڕاندن كاره‌كان‌و چاره‌سه‌ره‌كانیش بوم.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكان سوپاسی دیداره‌كه‌و گفتوگۆكه‌یان كرد‌و ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا: ئه‌وه‌ی ئێمه‌و زۆربه‌ی كادر‌و دڵسۆزانی یه‌كێتی غه‌مبار كردوه، له‌لایه‌ك ئه‌وه‌یه كه جه‌نابتان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی، له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكان و دانوستاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌غداد و كوردستان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش هه‌یه، كه بۆ كورد‌و یه‌كێتیی به‌تایبه‌تی زۆر گرنگه، دور كه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێزتانه. له‌لایه‌كیش پێخۆشحاڵین كه دروكه‌وتنه‌كه‌تان له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌دایه، چونكه هه‌موو دڵسۆزان‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی رۆڵی جه‌نابت له‌سه‌رده‌می نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال و دوای دوا ماَلئاوایشی باش ده‌زانین. بۆیه ئێمه‌ش داواكاریمان ئه‌وه‌یه و ئه‌وه‌بووه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆنگره ببه‌ستێ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی هه‌ر گرفتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌بێ‌و هه‌ر هه‌ڤاڵێكیش خواستێتی بێته ناو كۆنگره، به‌شداری بكات. ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌ندامانی هێنا، ئه‌وا پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین‌و ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی نه‌هێنا، ئه‌وا به‌ڕێزه‌وه ته‌قدیری خه‌بات‌و ماندوێتی له‌به‌رچاو بگیرێت. بۆیه خواستی هه‌موو كادر‌و دڵسۆزێكی یه‌كێتی، به‌ستنی كۆنگره‌یه.
هیواشیانخواست: ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان‌و به‌تایبه‌ت كه‌ركوكدا هاتووه، چاره‌سه‌ر بكرێت‌و پارێزگارێكی كاراش كه دڵسۆزی كه‌ركوكییه‌كان و كوردبێ بۆ شاره‌كه دابنرێت. هه‌روه‌ها له‌پێكهێنانی حكومه‌تیشدا، یه‌كێتیی ده‌سته‌یه‌كی دڵسۆز له‌یه‌كێتیه‌كان بنێرێته حكومه‌ت، هه‌تا له‌چوار ساڵی ئایینده‌ی حكومكڕانیدا، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بده‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24