riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و د. به‌رهه‌م بارودۆخی هه‌رێم و عیراق تاوتوێده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:36 PM - 2019-02-12
.

.

جێگری سكرتێری گشتی پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-2-2019  له‌شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌عێراق.

هاوكات له‌دیداره‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ڕه‌وشی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بكرێته‌ بنه‌مای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.

له‌ دیداری نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-دا باس له‌ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق كراو هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان رۆڵی ئیجابیانه‌ی خۆیان ببینن له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و بنبڕكردنی قه‌یرانه‌كان.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket