riklam

وه‌فدێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و رۆشنبیری عیراق سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:14 PM - 2019-02-12
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/2/2019 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ته‌حسین نامیق لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتماتیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدی (المركز الاعلامی الثقافی العراقی) كه‌ پێكهاتبوون له‌( ماجد سعید )به‌رپرسی ناوه‌ ندی ڕاگه‌یاندن و رۆشنبیری عیراق و  (د.اشرف محمد شریف)به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری عیراق و (داود ساعیدی).

له‌ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕۆڵوگرنگی یه‌كێتیی نیشتماتیی كوردستان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان باسكراو تیایدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك (مام جه‌لال) له‌به‌دیموكراتیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و پرنسیپی پێكه‌وه‌ ژیانی برایه‌تی سه‌رجه‌م  پێكهاته‌كان له‌عیراقدا باسكراو وه‌ك هێمامی ئه‌مانی ڕۆڵی به‌رز نرخێنرا .

هه‌روه‌ها باس له‌ كراوه‌یی ئاستی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تی كراو تیایدا ڕۆڵی گه‌نجان و هه‌وڵدان بۆ ناساندنی گه‌نجانی كورد و عه‌ره‌ب به‌ یه‌كدی و بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونی ئاستی ڕۆشنبیری گه‌نجانی كورد و عه‌ره‌ب ته‌وه‌رێكی تری كۆبه‌نه‌وه‌كه‌بوو.

له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتماتیی كوردستانیان كردو مه‌دالیای ڕێزلێنانیان به‌خشی به‌هه‌ڤاڵ (ته‌حسین نامیق) لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌

11.jpg

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket