riklam

رێكخستنی ڤییه‌ننا بارودۆخی یه‌كێتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:00 PM - 2019-02-12
.

.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا له‌به‌ر ڕۆشنایی گۆڕانكارییه‌كان له‌پێكهاته‌ی كۆمیته‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌ ندامان.

كه‌رتی ڕێكخستنی ڤییه‌ننای (ی.ن.ك)، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ئه‌ ندامانی سنوری كه‌رتی ڤییه‌ننا رێكخست.

پاش ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی نه‌مران، ڕاستی جوامێر به‌رپرسی رێكخستنه‌كان به‌ناوی كۆمیته‌وه‌  به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كردو بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌خاڵ دیاری كرد، كه‌په‌یوه‌ست به‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌نامه‌ی كاری بۆساڵی نوێ بۆئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها  ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌و شێوازی كاری ڕێكخراوه‌یی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بارودۆخی كوردستان و هه‌لومه‌رجی به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پاش هه‌ڵبژادنه‌كانی عیراق و كوردستانی بۆ باسكردن.

پاشان حه‌مه‌  كه‌ریم به‌رپرسی په‌یوه‌ ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌نه‌مسا ،به‌ وردی باسێكی بابه‌تییانه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی له‌ به‌غداو كه‌ركوك و ناوچه‌  جێناكۆكه‌  كان كرد.

له‌ دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌  ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئه‌ندامان كرایه‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان له‌ كه‌شێكی دیموكراتیانه‌  درایه‌وه‌و به‌گشتی پابه‌ندی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كێتی دوپاتكرده‌وه‌  .


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رێكخستنی نه‌مسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket