riklam

خۆزگه‌م به‌وسا

بابەتی گۆڕاو 02:46 PM - 2019-02-12
.

.

خۆزگه‌م به‌وسا
خۆزگه‌م به‌وسا
دڵ پاك، بێگه‌رد
رێك وه‌كو دڵى مناڵ بوو
بەس خەیار قنگه‌كه‌ى تاڵ بوو
دایك دائیمه‌ن له‌ ماڵ بوو
باجى عه‌تێ
هه‌ر خه‌ریكى نوشته‌ و فاڵ بوو
ئیشكردنى مۆسكۆفیجیش
هه‌ر به‌ پاڵ بوو
رووخسارى جوان
روومه‌ت و چه‌ناگه‌ى چاڵ بوو
گه‌وره‌ترین روتبه‌ى مه‌ركه‌ز
یه‌ك دوو خه‌ت بوو
نه‌ نه‌جمه‌ى شان و نه‌ داڵ بوو
ویژدان رۆسته‌م، ئه‌خلاق زاڵ بوو
مۆده‌، مۆده‌ى قژى كاڵ بوو
قه‌لیش هه‌ر بۆ سه‌رى ساڵ بوو
گیرفانى مه‌سئول به‌تاڵ بوو
كولێره‌ى بازاڕ زۆر ئاڵ بوو
یه‌كێتى بێ كلك و باڵ بوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket