riklam

گه‌شتوگوزاری سلێمانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ سه‌رچنار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

هەمەرەنگ 02:24 PM - 2019-02-12
.

.

گه‌شتوگوزاری سلێمانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ سه‌رچنار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نێرگزی گه‌شتیاری و پێشوازیكردن له‌ھاتنی وه‌رزی به‌ھار، ئه‌مڕۆ 12-2-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ھه‌ڵسا به‌ھه‌ڵمه‌تێكی ناشتنی نه‌مام كه‌ 300 نه‌مام بوو به‌درێژایی شاڕێی سه‌رچنار .

به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی ره‌ووف غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ئه‌نجامدراو له‌ لێدوانێكدا وتی: ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كه‌مین چالاكی دیداری نێرگزی گه‌شتیاری ھه‌ستاوین به‌ چاندنی 300 نه‌مامی باڵابه‌رز له‌شاڕێی سه‌ره‌كی سه‌رچنار، ئێمه‌ ئامانجمانه‌ زیاتر بره‌و به‌سه‌وزكردنی شاره‌كه‌ بده‌ین و ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ سه‌رچنار بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ی جارانی و ڕێكیبخه‌ین و ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین.


PUKmedia راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket