riklam

ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 12:30 PM - 2019-02-12
.

.

نۆ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بڕینی دار له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید هێمن كمرخان ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی  پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن  له‌ ده‌رچونێكی مه‌یدانیاندا توانیویانه‌ شه‌ش  هاووڵاتی له‌سه‌ر دیارده‌ی داربڕین  ده‌ستگیربكه‌ن و هاوكات ده‌ستبگرن به‌سه‌ر  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ داری سروشتی بڕدراو  و  دوو مشاری كاره‌بایی  و دوو ماتۆڕسكیل دا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ئه‌نجامی ده‌رچونێكی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی  پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی توانراوه‌ سێ هاووڵاتی له‌سه‌ر بڕینی داری دارستانه‌كان  ده‌ستگیر بكه‌ن  و هاوكات ده‌ستبگرن  به‌سه‌ر دوو مشاری كاره‌بایی و ژماره‌یه‌كی زۆر داری بڕدراودا. تۆمه‌تباران ڕاده‌ستی یاساكراون. 
                     
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket