riklam

هاتوچۆ هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێری ئوتومبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان

کوردستان 11:34 AM - 2019-02-12
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان رانه‌گرن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-2-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی ئوتومبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بارهه‌ڵگره‌كانیان رانه‌گرن چوونكه‌ سه‌رپێچی هاتووچۆیه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، راگرتنی بارهه‌ڵگر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا بۆته‌ مایه‌ی بێزاری هاووڵاتییان، هه‌ر بۆیه‌ مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ له‌ شه‌واندا هه‌ڵده‌ستن به‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌و سه‌رپێچییه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket