riklam

پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 11:13 AM - 2019-02-12
.

.

هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕو ئاژاوه‌ دروست ده‌بێ و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ده‌ستیشده‌گرن به‌سه‌ر 3 چه‌كی جۆری كڵانشیكۆف و 3 مه‌غزه‌ن و نه‌وه‌د فیشه‌كدا.

له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 431 له‌یاسای سزادانی عیراقی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket