riklam

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 11:00 AM - 2019-02-12
.

.

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی 52 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان و تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-2-2019، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 52 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكرێت كه‌ گرنگترینیان دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ كه‌ تێیدا بڕی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ دیاریبكرێت و له‌ شێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك بدرێته‌ حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تا كاری له‌سه‌ر بكرێت.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن كه‌ له‌ساڵی 2015 ده‌ركراوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ قه‌رزی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ جێگیركردنی قائیمقامی رانییه‌ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا به‌ وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر كاره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket