riklam

كچه‌ 11 ساڵانێكی كورد له‌پیاوێكی 50 ساڵان ماره‌ ده‌كرێت

کوردستان 08:55 AM - 2019-02-12
.

.

له‌ پارێزگای ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان له‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵان ماره‌ ده‌كرێت و كاردانه‌وه‌ی زۆر لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 

 

چالاكوانانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی منداڵان، راپۆرتێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌:" ره‌های ته‌مه‌ن 11 ساڵان كه‌ خه‌ڵكی ئیلام بووه‌و له‌تاران ژیاون، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و له‌وێ له‌پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵان ماره‌ ده‌كرێت.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و  رووداوه‌ له‌گوندێكی دوره‌ ده‌ستی پارێزگای ئیلام روویداوه‌و پیاوه‌كه‌ هاوسه‌ری هه‌یه‌و خاوه‌نی حه‌وت منداڵیشه‌".

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا 15 ملیۆن تومه‌نی به‌ باوكی كچه‌كه‌ داوه‌".

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دادگای ئیلام باوك و كچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ ژێر چاودێری یاساییه‌وه‌و دۆسیه‌یان له‌دادگا بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia ئاماده‌كردن: سامان  یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket