ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا


12/2/2019 08:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رووداوەكان:
881: پاپا یۆحەننای هەشتەم تاجی نایە سەر مەلیكی ئیتالیا چارلزی قەڵەو: ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1502: فاسكو دی گاما، لە لەشبۆنە و برتوگالەوە دەستی كرد بە گەشتی دووەمی بەرەو هیند.
1502: ئیسپانیەكان دەستیان كرد بە هەڵمەتی بەدیان كردنی هەموو موسڵمانەكان لە غەرناتە دوای هەرەس هێنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەندەلوس.
1541: بیدرو دی فالدیفا شاری (سانتیاگۆ)ی دامەزراند، پایتەختی چیلی.
1815: لە سێدارەدانی میری ناوچەی ڕۆستی (یەحیا بەگ) لەلایەن پاشای كۆرە.
1912: دامەزراندی كۆماری چین.
1921: گرێدانی كۆنگرەی (لەندەن) و هەرەس هێنانی لەدوای دوو هەفتە.
1934: دەسپێكی جەنگی ناوخۆی نەمسە.
1941: هێزەكانی ئەڵمانیا گەشتە باكوری ئەفریقیا لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1942: كۆچی دوایی شاعیر و نوسەری كورد (كاكە عەبدڵڵای سافی) ناسراو بە (سەلفی) لەباكوری كوردستان.
1945: سەرۆك (مستەفا بارزانی) لیژنەی ئازادی پێكهێنا كە ئامانجی لیژنەكە ڕزگاركردنی باشوری كوردستان بوو بە ئاشتیانە و هەڵسوڕاندنی كاروباری شۆڕش.
1949: لەكارێكی ناكاودا دامەزرێنەری ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین (حەسەن بەننا) لە میسر تیرۆركرا.
1953: مۆركردنی رێكەوتننامەی سەربەخۆیی میسر لە سودان.
1963: ئەرجەنتین داوای لە ئیسپانیا كرد كە سەركردەی پیشوی (خوان بیرون) رادەستی بكاتەوە بۆ دادگاییكردنی بە تۆمەتی گەندەڵی و كوشتن و ئەشكەنجەدان.
1970: هێزەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كارگەیەكی كرد لە ناوچەی (ئەبو زعبل) ی میسری بە ئامانجی كوشتنی گیانی بەرخودان لە ناخی میسریەكاندا.
1998: هەردوو وەفدی باڵای ینك و پدك یەكەم كۆبونەوەی هاوبەشیان بە ئامادەبوونی كاك (عەزیز محەمەد) لە شەقلاوە بەست و لەسەر (9) خاڵ ڕێككەوتن, دووەم كۆبوونەوەش لە (19/2/1998) لە كۆیە بەسترا (لیژنەی باڵای ئاشتی).
2002: دەسپێكی دانیشتنەكانی دادگایكردنی سەرۆكی یوگوسلافیا (سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ) لە بارەگای دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ.
2003: گیرانی چەند توركمانێك سەر بە بەرەی توركمانی لە هەولێر بەتۆمەتی تیرۆر، كەرەستەی تەقینەوەیان پی بوو، لێپرسراوەكەیان (عبدولئەمیر عیزەت)یش گیرا.
2003: كردنەوەی بارەگای نیك لە هەولێر.. ڕۆژی (15/2) ش بارەگای لقی (4) ی پدك لە سلێمانی كرایەوە .
2007: فەرمانی لەسێدارەدانی تەها یاسین رەمەزان و ئەوەش دوای تۆمەتباركردنی بە كوشتنی دەست ئەنقەست.
2008: 15 كۆنگرێسمان لەماوەیەكدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتی لە داواكانی كورد دەكەن و كورد بە باشترین هاوپەیمان لەقەڵەم دەدەن.
2008: تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لە دیمەشق كە بووە هۆی كوژرانی سەركردەیەكی حیبزوڵای لوبنانی (عیماد موغنیە).
2009: پێكدادانی دوو مانگی دەستكرد لە ئاسماندا بە بەرزی 800 كم لە رووداوێكی چاوەڕوان نەكراودا.
2009: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی جۆری كولجان ی گەشتی 3407 كە پێویست بوو بگاتە فڕۆكەخانەی (بوفالو نیجارا)ی نێودەوڵەتی، كەوتە خوارەوە بەسەر خانویەكدا لە نیویۆرك دوای روودانی ناتەواوی لە پێشی فڕۆكەكەدا كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەكانی كە 49 كەس بوون لەگەڵ كەسێكی تری دانیشتوی ناو خانوەكە.
2010: بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكرد لە عێراق.

لەدایكبوون:
1768: ئیمبراتۆر فرانسیسی دووەم، ئیمراتۆری ئیمبراتۆریەتی رۆمانیای پیرۆز.
1804: هنریش لنز، زانای فیزیای ئەڵمانی.
1809: ئەبراهام لەنكۆلن، سەرۆكی شانزەهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1809: چارلز داروین، زانای بەناوبانگی ئینگلیزی لە گیانەوەرزانیدا، خاوەنی 0تیۆری پەرەسەندن).
1876: سوبتین گیاتسو، دالای لامای سیانزەهەم.
1905: ماری مونیب، ژنە ئەكتەری میسری.
1918: جولیان شفینجەر، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
1926: عومەر حەریری، ئەكتەری میسری.
1941: ئەویمورا نائومی، گەشتیاری یابانی.
1942: ئیهود باراك، سیاسەتمەدار و عەسكەرتاری ئیسرائیلی.
1945: مود ئادامس، ژنە ئەكتەری سویدی.
1949: جون بلانكینستاین، دادوەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
1956: ئەد میلكرت، سیاسەتمەدار و دیبلۆماتی هۆڵەندی.
1958: سوعاد سەلمان، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1966: حەنان تەویل، ژنە ئەكتەری میسری.
1968: جوش برولین، ئەكتەری ئەمریكی.
1968: شینا فیلیپس، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1969: هۆنگ میونگ بو، یاریزانی تۆپی پێی كۆریای باشور.
1980: كریستیان ریچی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1981: ساندی عەلی، ژنە ئەكتەری تونسی و دانیشتوی میسر.
1992: ئەرنو سوكیە، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

وەفات:
1804: ئیمانویل كانت، فەیلەسوفی ئەڵمانی.
1815: یەحیا بەگ، میری ناوچەی ڕۆستی لەلایەن پاشای كۆرە.
1852: گۆگۆل، نوسەری بەناوبانگی روسی
1942: ئیبراهام شتیرن، دامەزرێنەری رێكخراوی شتیرنی سەهیۆنی.
1949: حەسەن بەننا، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین لە میسر.
1959: جۆرج ئەبیەز، ئەكتەری میسری بە نەژاد لوبنانی.
1963: شێخ مەحمود شلتوت، شێخی جامیعی ئەزهەر.
1975: عەبدوللەتیف كوێتی، گۆرانیبێژی كوێتی.
1993: مەلا سدیق تۆفیق، مەقام بێژی كورد.
2005: دلێر عەلی كەرەم، رۆژنامەنوسی كورد لە بەغداد.
2008: عیماد موغنیە، سەركردەیەكی حیزبوڵای لوبنانی.
2011: ساڵح راجیحی، پیاوی سەرمایەداری سعودی.
2014: سید سیزەر، ئەكتەری كۆمیدی و نوسەر و مۆسیقاری ئەمریكی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی لەدایكبوونی ئەبراهام لەنكۆلن لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
رۆژی جۆرجیا لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكی.
رۆژی داروین.
رۆژی دەستی سور.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

  • image04
  • دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • 14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی

  • image04
  • كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

  • image04
  • مام به‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه‌

  • image04
  • كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی

  • image04
  • شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی


                                           

كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كات


رۆژی شه‌ممه‌ 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...


  كۆمیته‌ی فینلاند كۆده‌بێته‌وه‌
   كۆمیته‌ی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان كرد
                                           

گۆنا بە پەت و بزمار جوانترین تابلۆ دەنەخشێنێت


خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن.
  پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی
  ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc

                                           

دیندار زێباری: خۆپیشانده‌رانی شیلادزێ ئازادناكرێن

ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له‌ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه‌ له‌ زینداندان  به‌كه‌فاله‌تیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...


  كاریگەری هەواڵی توندوتیژیی لەسەر دەروونی تاك
  رۆژی جیهانی ڕاديۆ


کاریکاتێر