riklam

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 10:02 PM - 2019-02-11
.

.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

 

هەندێك لەهۆكارەكانی راگەیاندن‌و لەسەر زمانی فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە‌و كەسانی دیكە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتوو یان جوڵەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوكراوەتەوە.

ئێمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەتدەكەینەوە‌و جەختدەكەینەوە كە نەهیچ یەكەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە‌و نەفەرمانی جوڵە كردنیشی هەیە بۆهیچ یەكەیەك‌و گشت هێزەكانی پێشمەرگە لەبنكە‌و بارەگا‌و هێڵی سەرەكی بەرگری‌و شوێنەكانی خۆیانن‌و بۆئاگاداری هەموو لایەك كە هەرهەواڵێك لە هەرسەرچاوەیەك بلاوبكرێتەوە فەرمی نەبێت‌و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناڕاستە‌و بێ بنەمایە‌و پەسەند نییە.

فەریق جەبار یاوەر مەندە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە

 

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket