riklam

له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوكه‌س بریندار ده‌بن

کوردستان 09:53 PM - 2019-02-11
.

.

له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لار به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ دوو كه‌س برینداربوون.

 

پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردوه‌:"له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتوڕ سكیلێكدا سه‌رنشینێك و شۆفێری ماتۆڕ سكیله‌كه‌ برینداربون".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"ئه‌م شه‌و له‌سه‌ر جوت سایدی بازاڕ بۆ كه‌لاری كۆن شه‌قامی شه‌هید محه‌مه‌د شاسوار ئۆتۆمبێلێكی بیجۆ و ماتۆڕ سكیلێك پێكیاندادا به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێر و سه‌رنشینی ماتۆڕ سكیله‌كه‌ برینداربون".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژارن، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆوه‌ ده‌ستی پێكردوه‌".

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket