riklam

سه‌ڵاح كوێخا: چیمان بۆ خانه‌قین پێبكرێت ده‌یكه‌ین

کوردستان 09:29 PM - 2019-02-11
.

.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ھه‌شتی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات له‌شاری خانه‌قین.

 

سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری   به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و   به‌ڕیوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان  به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خویندن له‌قه‌زای خانه‌قین سه‌ردانی ئه‌و قه‌زایه‌یان كرد.

دواتر سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كیتی نیشتمیانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا محسن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیان لێكراو و دۆخی قه‌زای خانه‌قین و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

 

مامۆستا محسن هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌رزنرخاند و ڕایگه‌یاند:هه‌رچیتان پێكرابێ بۆ خانه‌قین درێغیتان نه‌كردووه‌ و ئومێده‌كه‌م زیاتر گرنگی به‌ خانه‌قین بده‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌مومانه‌وه‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌لتوری و ڕۆشنبیری شاره‌كه‌ بپارێزین

.

هه‌ماهه‌نگی یه‌كانی نیوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین به‌ئامانجی چه‌سپاندنی خواستی دانیشتوانی قه‌زاكه‌ به‌ وردی باسیان لیوه‌كرا.

 

سه‌ڵاح كوێخا باسی له‌ پێكه‌وه‌یی و كاری ده‌سته‌جه‌معی و ده‌رئه‌نجامه‌ باشه‌كانی ئه‌و ڕیگایه‌كرد و ووتی: به‌كاری پیكه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت و ده‌رفه‌تیك نامینیته‌وه‌ بۆ شكست  ئومیده‌وارم هه‌رده‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ بژارده‌ی ئاشتی و پیكه‌وه‌یی هه‌ڵبژێرن و بیرله‌هیچ جۆره‌ ریگایه‌كی تر نه‌كه‌نه‌وه‌.

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بۆخزمه‌تكردنی خانه‌قین هه‌رچیمان پیبكریت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌ به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین.

 

PUKmedia  فۆتۆ: كاوه‌ جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket