riklam

گه‌مارۆی سه‌ر داعش ته‌نگتر ده‌بێت

جیهان 09:19 PM - 2019-02-11
.

.

شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات له‌سنوری پارێزگدای دێر ئه‌لزور رۆژهه‌ڵاتی فورات، گه‌مارۆی سه‌ر داعش له‌دواهه‌مین مۆڵگه‌كانیدا ته‌نگتر ده‌كه‌ن.

 

مسته‌فا باڵی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی سوپای سوریای دیموكرات به‌ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" تاكو ئێستا شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ 41 مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" هه‌روه‌ها 400 بۆ 600 چه‌كداری داعش كه‌ بیانیشیان تێدایه‌ له‌گه‌ڵ 600 بۆ 1000 هاووڵاتی گه‌مارۆدراون و شه‌ڕڤانان له‌پێشڕه‌ویدان".

 

باسیله‌وه‌شكردوه‌:"له‌هه‌فته‌ی رابردوودا داعش چه‌ندین دژه‌ هێرسی ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket