riklam

سەرۆک کۆمار: پابەندی دەستوور دەبین

عیراق 07:32 PM - 2019-02-11
.

.

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وە و جه‌ختیان له‌ پێویستی پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور کردەوە.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/١١ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران د. عادل عه‌بدولمه‌هدی.

له ‌میانی کۆبوونەوەکەدا باس له‌دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كان كرا، هاوكات باس له ‌پێویستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت کرا له‌ پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی هاونیشتمانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ باره‌ی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی هێزه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جیاوازه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری و بنه‌ما نه‌گۆره‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و سه‌رخستنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا، ھاوکات به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دووپاتكرایەوە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket