riklam

لەهەولێر پیشانگای زانكۆكانی توركیا دەكرێتەوە

کوردستان 07:24 PM - 2019-02-11
.

.

 بە ئامادەبونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ زانكۆی سەڵاحەد‌دین میوانداری پیشانگەی زانكۆكانی توركیا كرد.

‌لە پیشانگەكەدا كە لە سێنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەد‌دین كرایەوە، هەریەك لە د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین/هەولێر و، نوێنەری كونسڵگەری توركیا لە‌هەولێرو، ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بەشداربون چەند وتەیەك پێشكەشكرا.

لەپەیامێكیشیدا بۆ پیشانگاكە د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین كرد بۆ ئەو میوانداریە، هەروەك بەگرنكی باسی لە كردنەوەی ئەو جۆرە پێشانگایانە كرد بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران و خوازیاران بەزانكۆكانی دونیا و توركیا بەتایبەت بەبەش و پسپۆڕییەكان و سود وەرگرتن لە ئەزمونەكانیان.

د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەد‌دین/هەولێر لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكدا ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پڕۆژەكانی بەردەوامه بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران و قوتابیان بە زانكۆكانی دەرەوە، وتیشی ئێمە وەك زانكۆی سەڵاحەددین لەهەوڵەكانمان بەردەوامین، ڕونیشیكردەوە ئەمە جاری یەكەم نیە زانكۆكانی وڵاتی توركیا له ‌شاری هەولێر پێشانگە دەكەنەوه، بەڵكو‌ چەندین جاری دیكە ئەم كارەیان ئەنجامداوە، بەڵام كاری ئەمجارەیان جیاوازەو كاریگەری زیاتری هەیە، چونكە بەشێك لە زانكۆكان تازەن و بۆ یەكەمجاریشە رێكخراوی بەخشینی سكۆلەرشیپ لە توركیا هاتون بۆ رەخساندنی هەلی خوێندن بۆ دەرچوانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەش د.ئەحمەد دزەیی داوای لە خوێندكاران و قوتابیان و خوازیارانی خوێندنی باڵا‌ كرد‌ ئەم دەرفەتە‌ بقۆزنەوە سود لەو ڕێكخراوانە وەربگرن.

هەر لە مەراسیمەكەدا نوێنەری كونسڵگەری توركیا لە ‌هەولێر و وتاری زانكۆ بەشداربوەكانی پێشانگەكەدا وتاریان خوێندەوەو، تیایدا ئاماژەیان بەهەوڵی وڵاتەكەیاندا بۆ ڕەخساندنی دەرەفەتی خوێندن لە توركیا بۆ خوزایارانی وڵاتانی دیكە، بۆ ئەوەشیان ئاشكراكرد كە تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار خوێندكار و قوتابی لە هەرێمی كوردستان و عیراق لە قۆناخەكانی جیاكانی خوێندن لە وڵاتەكەیان دەخوێنن.

دوابەدوای پێشكەشكردنی وتارەكان، لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین پیشانگەی زانكۆكانی توركیا كرایەوە و، زانكۆكانی بەشدار بو بەسەركرانەوە.

پێشانگەی زانكۆكانی توركیا لە‌شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ لە سێنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەددین بەردەوام دەبێت و، تیایدا زانكۆكان پێشوازی لەو كەسانە دەكەن، كە ئارەزوی خوێندن لە وڵاتی توركیا دەكەن و، شێوازو چۆنیەتی خوێندنیان لە وڵاتەكەیاندا بۆ خوازیاران رون دەكەنەوە.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket