riklam

قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كۆچكردو شەهلا قەڵادزەیی دەكات

پرسەنامە 06:38 PM - 2019-02-11
.

.

قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی شەهلا قەڵادزەیی سەرەخۆشی لەخانەوادەكەی دەكات و رایدەگەیەنێت: كۆچكردو ژنێكی تێكۆشەرو خاوەن هەڵوێستی خەباتگێڕانە بوەو ژیانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد تەرخانكردوە.

 بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شەهلا قەڵادزەیی

بەڕێزان هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی راپەرین

بە ‌داخ و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (شەهلا قەڵادزەیی)مان بیست، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی راپەرین و  كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەی  خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی غەم و پەژارەتانین .

خوالێخۆشبوو خاتوو شەهلا قەڵادزەیی ژنێكی تێكۆشەرو خاوەن هەڵوێستی خەباتگێڕانە بووەو لە بنەماڵەیەك بوو كە ژیانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد تەرخانكردووەو ئەمەش جێگەی شانازی هەمووانە.

لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی خاتوو شەهلا قەڵادزەیی بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبوری و دڵنەواییش بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی كۆچكردوو ببەخشێت، و ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆك وەزیران

11ی شوباتی 2019

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket