riklam

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قین ده‌كات ‌

کوردستان 06:10 PM - 2019-02-11
.

.

  سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری  وه‌فدێكی باڵای ئیداری  سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قیننیان كرد.

یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌بوو.

به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌ به‌شێك له‌ گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنیان باسكرد و داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكاریان بێت له‌ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان.

سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ ئامانجی سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی ڕونكرده‌وه‌، ووتی: نیگه‌رانی ئه‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌ین كه‌ده‌رحه‌ق به‌خوێندنی كوردی كراوه‌ و بینای قوتابخانه‌یه‌كی كوردی سوتێنراوه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هاتوین تاله‌نزیكه‌وه‌ پرۆسه‌ی خویندن له‌سنوره‌كه‌ ببینین و هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ین.

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ بینای به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی  عه‌مید محه‌مه‌د فائق و عه‌مید ئازاد  به‌رێوه‌به‌رانی پۆلیسی گه‌رمیان و پۆلیسی خانه‌قین كرد ، كه‌ به‌باشی ڕۆڵێان گیراوه‌ له‌پاراستن و دابینكردنی  ئه‌منیه‌ت له‌ناوچه‌كه‌و كۆی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیشی به‌هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ناوهێنا.

 

دواتر به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین سه‌ردانی بینای قوتابخانه‌ی (پێشڕه‌و) ی بنه‌ڕه‌تیان كرد.

له‌لایه‌ن مامۆستا هند نه‌جم نه‌ریمان  به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه‌ وێرای  به‌خێرهاتن باسی ئه‌و مامه‌ڵه‌ خراپه‌كرا كه‌ده‌رهه‌ق به‌خوێندنی كوردی كراوه‌ له‌قوتابخانه‌كه‌یان.

 

 ووتی: خوێندنی كوردی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ گرنگه‌و زمانی شیرینی كوردی ناسنامه‌ی شاره‌كه‌مانه‌ هه‌ربۆیه‌ نامانه‌ویت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبگه‌رێین ناحه‌زانمان بیشێوێنن.

 

قوتابخانه‌ی پێشڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن ده‌ستێكی چه‌په‌ڵه‌وه‌ سوتێنرابوو سه‌ڵاح كوێخا ئه‌و كاره‌ی شه‌رمازاركرد و ده‌ست خۆشی له‌ ووره‌و خۆڕاگری مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌كرد و به‌ڵینی چاككردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌ی پێدان.

 

ووتیشی هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ خزمه‌تی ئه‌م شاره‌ درێغی ناكه‌ین.

 

 

بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی شاری خانه‌قین و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی شاری خانه‌قیندا سه‌ڵاح كوێخا سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌ی كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌ پیشوازی لێكرا.

 

به‌شێك له‌و پێویستی و داخوازییانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینی هاوكاری و پشتگیری ته‌واوه‌تی پیدان و داوای كرد داواكارییه‌كانیان له‌ریگه‌ی نوسراویكه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی جددیان بۆبكریت.

 

PUKmedia فۆتۆ: كاوه‌ جاسم  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket