riklam

د.یوسف گۆران:پێویستمان بەمۆدێلێكی تازە هەیە

کوردستان 05:40 PM - 2019-02-11
.

.

د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆگرامەكانی خوێندن لە كۆلێژەكانی پزیشكی كردو، رایگەیاند: وەزارەت دەخوازێ بەشێوەیەك گۆڕانكاری لە پڕۆگرامەكانی خوێندن لە كۆلێژەكانی پزیشكی بكات كە خزمەت بە تاكەكانی كۆمەڵگە بكات.

لەو كۆبونەوەیەدا، كە ئەمڕۆ لەهۆڵی كۆبونەوەكانی وەزارەت بەڕێوەچو، تیایدا د.ئامانج سەعید راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بەڕێوەبەری پرۆگرامەكانی خوێندن لە كۆلێژەكانی پزیشكی لە زانكۆكانی كوردستان ئامادەیبون.

لەو چوارچێوەیەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: خوێندنی پزیشكی یەكێكە لە سێكتەرە هەر گرنگ و هەستیارەكانی كۆمەڵگە، بۆیە دەبێ بەشێوەیەك كادیر لەو بوارە پێبگەێنین، كە نەك هەر لە بازاری كاری كوردستان، بەڵكو بتوانن لە وڵاتانی دیكەش كار بكەن، وتیشی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پێویستمان بەمۆدێلێكی تازە هەیە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی لە پێویستی چاكسازی و گەشەپێدانی پڕۆگرامەكانی خوێندن لە كۆلێژەكانی پزیشكی كردەوە و رایگەیاند: بۆ‌ ئەوەی بتوانین سود لە گۆڕانكارییە تازەكان وەربگرین و، گۆڕانكاری لە بواری خوێندنی ئەكادیمی و پزیشكی بكەین، دەبێ بەرنامەیەكی تۆكمە دابڕێژین، چونكە ئەو گۆڕانكارییە بۆتە یەكێك لە پێویستیە گرنگەكانی ئەم  قۆناخه، هەربۆیە‌‌ گەشەكردن و چاكسازی لە بواری گۆڕینی سیستمی پزیشكی لە پێشینەی كارەكانمان، رونیشیكردەوە ئەو سیستمەی ئێستا لە كۆلێژەكانی پزیشكی دەخوێندرێ سیستمێكی بەریتانیە بەڵام كۆنە، لەبەرئەوە دەبێ پەیڕەوەی ئەو سیستمە نوێیە بكەین، كە‌ ئێستا لە بەریتانیا كاری پێ دەكرێ، بۆ گەیشتن بەو سیستمە نوێیە،‌ هەمو جۆرە هاوكاری و پاڵپشتی بۆ لێژنەكە دوپاتكردەوە.

لە بەشیكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و كارەكانی داهاتویانكرا، هەروەك میكانزمی كاری داهاتوش دانرا.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket