riklam

سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

کوردستان 04:48 PM - 2019-02-11
.

.

وابڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە چەند پرسێک تاوتوێ بکرێت.

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سبەی ١٢-٢-٢٠١٩ ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و لەکۆبوونەوەکەشدا چوار تەوەر تاوتوێ دەکرێت.

وتیشی: یەکەمیان دەنگدانە لەسەر جێگیرکردنی قائیمقامی ڕانیە لە وەکالەتەوە بۆ ھەمیشەیی، دووەمیان دەنگدان بۆ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ساڵی (٢٠١٥)ی ئەنجومەنەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەیان پێشنیارکردنە بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی پاشەکەوتکراوی مووچەی مووچەخۆرا، . تەوەری چوارەمیش گفتوگۆ لەبارەی پێشنیارەکانی تایبەت بە قەرزی سندووقی نیشتەجێکردن دەکەن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket