ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لەئەمڕۆوە یاسای بودجەی عیراق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە دەبێت تا دوو هەفتەی دیكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت.
شیروان میرزا ئەندامی فراكسۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: یاسای بودجەی 2019ی عیراق كە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكراوەتەوە، یەكسەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی زانیارییەكانیشمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێنماییە بۆ جێبەجێكردنی بودجە دەركراوە.
لەبارەی رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، رایگەیاند: لەبەرئەوەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دەبێت تا دوو هەفتەی دیكە یەكەم وەجبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەیاسای بودجەدا جێگیركراوە رەوانەی هەرێم بكرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دادی عیراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ لە ژمارە (4529) ی رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی، یاسای بودجەی گشتی 2019ی عیراق بڵاوكراوەتەوە كە دوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئیمزاكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمار یاساكە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوكرایەوە.
هەر بەپێی ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی داد، دوای بڵاوبوونەوەی وەردەكاری و بەندەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKmedia تایبەت
یه‌كه‌مین دیداری نێرگز له سلێمانی
كۆبوونەوەی فراوانی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكان
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
مام به‌به‌ڵگه سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
پارتی هەڵەیەكی گەورەی كرد
میراتی مه‌عنه‌وی و واژۆكه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر
بۆیه هه‌رگیز دوودڵ نه‌بووم له یه‌كێتی
وێنه.. چالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له فه‌ره‌نسا
ئارێز عه‌بدوڵڵا: باشتر وایه پارتی و یه‌كێتی بیر له رێككه‌وتنێكی تر بكه‌نه‌وه
بۆیه هه‌رگیز دوودڵ نه‌بووم له‌یه‌كێتی
له به‌ر ڕۆشنایی و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، نوێنه...
فاروق جەمیل وەزیری پێشووتری دادی كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، كە ناكرێت سەرۆكی حكومەت پێش سەرۆكی هەرێم دیاری بكرێت؛ ئەوە ك...
ئه‌مڕۆ، 21ی مانگی شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكه. ئه‌م رۆژه له‌لایه‌ن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه&zwn...