شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕووخانی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا
ریپۆرتاژ 11:44 AM - 2019-02-11.
چل ساڵ به‌ر له ئێسـتا له‌وپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و به تێكڕایی هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌شـدارییان له شـۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا كرد بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی شـاهه‌نشـاهی په‌هله‌وی و گۆڕانی بنچینه‌یی له سـیسـتمی فه‌رانڕه‌وایه‌تی ئێران‌دا.
به ملیۆنان خه‌ڵـك له پـێشـوازی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینیدا بوون كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران كه پـێشـتر له نه‌جه‌فی عیراق بوو دواتریش چووه پاریس.
ئێرانی سه‌رده‌می شاكانی په‌هله‌وی
له‌ساڵی(1921ی زایینی) ره‌زاخان به كوده‌تایه‌كی نیزامی كه به‌هاوكاری ئینگلیزییه‌كان كردی، ده‌سه‌ڵاتی قاجارییه‌ی وه‌لا نا و ساڵی (1925)زا یینی خۆی وه‌ك شای ئێران و دامه‌زرێنه‌ری سلسله‌ی په‌هله‌وی ناساند.
له‌و ساڵه‌وه تا شۆڕشی گه‌لانی ئێران له سه‌ر یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی (كوڕ و باب) ٥٨ ساڵ به سه‌ر ئێران‌دا حكوومه‌تیان كرد.له ماوه‌ی ئه‌و 58 ساڵه‌دا، گه‌لانی ئێران له ده‌ست سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وه‌زاڵه‌هاتبوون و له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا بوو، كه ئه‌وشۆڕشه سه‌ری هه‌ڵدا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له ئێران هێنا .
ره‌زاشا دامه‌زرێنه‌ری سلسله‌ی په‌هله‌وی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، زۆرداری گه‌یانده ئه‌وپه‌ری خۆی و شۆوێنیزمی ئێرانی كرده سیاسه‌تی فه‌رمی و نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كانی ئێران خرانه ژێر توند و تیژترین سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه كه‌وته به‌ر هێرشی سیاسه‌تی ئه‌و حكوومه‌ته شۆوێنیسته و ته‌نانه‌ت مێژووی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وته به‌ر ده‌ستكاری كردن و …هتد. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ره‌زاشا بۆ ئه‌وه بوو وا نیشان بدا كه له ئێران‌دا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه و ئه‌ویش فارسه . له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوبراودا ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران گه‌یشته ئه‌وپه‌ری خۆی و خه‌بات و تێكۆشان دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له سه‌رتا سه‌ری ئێران سه‌ری هه‌ڵدا كه به توندترین شێوه به هۆی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌وه سه‌ركوت كرا.
له كاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا، ره‌زاشا له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاڵمانییه‌كان خۆی به بێلایه‌ن ناساند. به‌ڵام وڵاتانی مێحوه‌ری شه‌ڕ (ئه‌مریكا، بریتانیا و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت) بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی ئاڵمان له سۆڤیه‌ت، ئێرانیان داگیر كرد‌و ره‌زاشایان له سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی لابرد و حه‌مه‌ره‌زا (كوری ره‌زاشا)یان له جێی ئه‌و دانا. ناوبراو له سه‌ره‌تای پاشایه‌تییه‌كه‌ی دا ده‌گه‌ڵ لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌وروو بوو، هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تێك هاته پێش تا گه‌لانی ئێران چالاكتر له پێشوو بێنه نێو سیاسه‌ت و به دامه‌زراندنی حیزب و رێكخراوی سیاسی له چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دا به‌شدار بن. به كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و پاشه‌كشه‌ی وڵاتانی زلهێز له ئێران، ورده ورده ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزتر ده‌بێ و رۆژ به رۆژ چوارچێوه‌ی چالاكیی حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان به‌رته‌سكتر ده‌بێ و چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیم هێرش كرایه سه‌ر ئازادیخوازان و به هه‌زاران كه‌سیان لێ‌گیرا و دواتر زیندانی و ئیعدام كران، یا له ناوچه‌ی خۆیان دوور خرانه‌وه. ته‌نانه‌ت ساڵی 1332 هه‌تاوی به كوده‌تایه‌كی نیزامی به ته‌واوی وڵاتی به‌ره‌و داخرانی سیاسی برد و ته‌واوی ئه‌و ورده ئازادییانه‌ی كه هه‌بوون، كۆتاییان پێهات. حه‌مه‌ره‌زاشا هه‌ر وه‌ك باوكی، سیاسه‌تی شۆوێنیزمی فارسی درێژه پێدا و له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین جار ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێرانی به تووندترین شێوه سه‌ركوت كرد، كه ده‌توانین ئاماژه به له‌ناو بردنی ده‌وڵه‌تی موسه‌ددیق، هێرشی ساواك بۆ سه‌ر ئازادیخوازان به تایبه‌تی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له ساڵه‌كانی ١٣٣٨و ١٣٤٢ی هه‌تاوی و ده‌ستگیر كردنی سه‌دان تێكۆشه‌ری دیمۆكرات و سه‌ركوتی بێره‌حمانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ٤٦و ٤٧ له كوردستانی ئێران بكه‌ین.
هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش و له‌كارخستنی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا
چل ساڵ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 1979ی ئێران‌دا تێده‌په‌رێت كه تێیدا سه‌رباری دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا شا، سیستمی حوكمرانی له پادشایه‌تییه‌وه بۆ كۆماری گۆڕدرا.
ساڵی 1979 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، شۆڕشی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ئیمام خومه‌ینی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی محه‌مه‌د ره‌زا شا هێنا، كه به‌یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا داده‌نرا.
فاكته‌ره ناوخۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه دواتر دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لێكه‌وته‌وه، بریتی بو له گه‌نده‌ڵی‌و به هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی‌و سه‌ركوتكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان‌و ئۆپۆزسیۆن له‌ڕێگای ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ناوی ناوی (ساواك).
محه‌مه‌د ره‌زا شا كه له ساڵی 1941و له‌رێگای دورخستنه‌وه‌ی ره‌زا شا په‌هله‌وی باوكییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، پێش روخانی له ساڵی 1979 دا‌و له ساڵی 1953 شدا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌وه، كوده‌تای سه‌ربازی لێكراو ناچاربو ئێران جێبهێڵێت، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هه‌واڵگریی نهێنی له پرۆسه‌یه‌كدا كه ناویان نا "پرۆسه‌ی ئه‌جاكس"، موسه‌ده‌قیان ده‌ستگیركردو محه‌مه‌د ره‌زا شا گه‌رێندرایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ساڵی 1977، كاتێك جیمی كارته‌ر بوه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رزو واشنتۆن له مه‌ترسی بارودۆخی ئێران تێگه‌یشت، بۆیه كارته‌ر داوای له شای ئێران كرد، چاكسازی بكات‌و گرنگی زیاتربه مافی مرۆڤ‌و ئازادییه‌كان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا شای ئێران 357 زیندانی ئازادكردو رێگای به خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیشدا سه‌ردانی زیندانیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌مه له‌لای ئێرانییه‌كان نه‌بوه چاكسازی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شۆرشه‌ی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1977 ده‌ستیپێكردبو به‌رده‌وام بو.
شۆڕشه‌كه هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك بو له‌نێوان لیبراڵ‌و چه‌پ‌و ئاینییه‌كان بۆ روخانی شا، ئه‌وه‌ش به قۆناغی یه‌كه‌می شۆرشی ئێران داده‌نرێت، قۆناغی دوه‌میش له ساڵی 1979 وه ده‌ستپێده‌كات كه به باڵاده‌ستبونی خومه‌ینی به‌سه‌ر شۆرشی ئێران‌دا ده‌ناسرێته‌وه، له‌و قۆناغه‌دا تا سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كه‌ش، خومه‌ینی خۆی ده‌بوارد له باسكردنی جیاوازی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ی‌و بیروڕا، به‌ڵام دواتر خومه‌ینی ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی پێشوی‌و نه‌یاره‌كانی شۆرشی ئیسلامی دورخسته‌وه.
سه‌ره‌ئه‌نجام 16 ی كانونی دوه‌می 1979 محه‌مه‌د ره‌زا شا له‌ژێر فشاری به‌رده‌وامی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تییه‌كان ئێرانی به‌جێهێشت‌و ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی شابور به‌ختیار كرد، 1 ی شوباتی هه‌مان ساڵ ئیمام خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له فه‌ره‌نساوه گه‌ڕایه‌وه‌و رایگه‌یاند، به حكومه‌ته‌كه‌ی شاپور به‌ختیار رازی نییه‌و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تێكی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌هدی بازرگان دروستكرد.
به‌وه‌ش شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نگرانی شاپور به‌ختیارو خومه‌ینیدا دروستبو تا له 11 ی شوباتدا حكومه‌ته‌كه‌ی شاپور به‌ختیار شكستیهێناو ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ده‌ست ئیمام خومه‌ینی‌و لایه‌نگرانی .
شۆڕشی ئێران و زاڵ بوونی ئاین
شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 1979 یه‌كێكه له‌و شۆڕشانه‌ی كه سه‌رنجی نوسه‌ران و مێژونوسانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و تا ئێستا چه‌ندین كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه چونكه شۆڕش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕوده‌دات و ڕوداوه‌كانی ئاڵۆز‌و تێكه‌ڵن ته‌نانه‌ت زۆر ئه‌سته‌مه به‌ته‌نها كتێبێك یان نوسینێك سه‌رجه‌م ڕو داوه‌كان شه‌ن و كه‌و بكرێت . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ، له‌كاتێكدا گه‌لانی ئێران به كورد‌و فارس و عه‌ره‌ب و ئازه‌رو سه‌ر جه‌م هێزو لایه‌نه‌كان به‌شدار بوون له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی 1979 و ڕوداوه‌كانی به‌ڵام پیاوانی ئاینی چۆن توانیان ئه‌و شۆڕشه ده‌ست به‌سه‌ردابگرن و دواتر ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنن
گرنگترین هۆكاری زاڵ بونی باڵی ڕادیكاڵی ئاینی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م باڵ و لایه‌ن و حیزبه‌كانی تردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م:
شا توانی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له سه‌ركوتكردنی پارته سیاسییه‌كانی ئێران تۆمار بكات، سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كان و سه‌ندیكاكرێكارییه‌كانی داخست هه‌موویان له چوارچێوه‌ی پارتێكدا كه ناسرابوو به (رستاخیز) كۆكرده‌وه، له‌هه‌مان كاتدا بێ توانابێ ئاگابوو له‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی پیاوانی ئاینی هه‌یان بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، ساواك به درێژایی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوو نه‌وه‌ی یه‌ك شێوه ڕاهاتبوو ئه‌ویش ڕێكخراوه كۆمۆنیسته‌كان بوو كه قورسایی هه‌وڵه‌كانی خوی خستبووه سه‌ر حیزبی توده‌و ڕێكخراوه چه‌په‌كان.
دووه‌م:
په‌نا بردنی شا بۆ به‌كارهێنانی هێزێكی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی كپ كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان كه ئه‌م هێزه له سه‌ركوتكردن و دامركانه‌وه خۆپیشاندانه‌كان سنوری تێپه‌ڕاند، ته‌نانه‌ت ئه‌م دژایه‌تیه‌ی شا بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بووه هۆی له ده‌ست دانی باڵی مام ناوه‌ندی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م ڕوداوانه‌ش بواری بۆ خومه‌ینی ڕه‌خساند تاوه‌كو پڕه‌نسیب ڕه‌تكردنه‌وه‌كانی خۆی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركرنی مام ناوه‌ندیانه‌ی خوی ڕابگه‌یه‌نێت و بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی دوژمنان كه له‌وان توندوتیژبێت بێت و له‌ژێر سێبه‌ری خه‌باتی ئیسلامی‌دا .
سێیه‌م : خومه‌ینی توانی ئه‌و ماوه غه‌ریبیه‌ی كه‌له مه‌نفادا بردییه سه‌ر وه‌كو هه‌وڵێك بقۆزێته‌وه بۆ وێنه كێشان و هه‌ڵبژاردنی ئایدۆلۆژیایه‌كی له‌بار كه‌له‌گه‌ڵ چینه‌كانی گه‌لی ئیرانی كه‌م ده‌رامه‌ت بگونجێت، كه خه‌ڵكی به‌گشتی پشتگیری خومه‌ینیان كرد سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه بۆ هه‌ژاره كان و زاڵبون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی
چواره‌م:
كه‌سایه‌تی خومه‌ینی كه خۆی له‌زیره‌كی و بیر تیژی و ڕێز‌و شكۆداری دا ده‌بینیه‌وه، سه‌ره ڕای توانای و سه‌رنج ڕاكێشانی به‌رامبه‌رله وتاراندا توانایه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌ری هه‌بوو له قۆستنه‌وه‌ی هه‌له گونجاوه كان، لێدانه‌كانی وك‌و چه‌كوش ده‌یدا له گه‌نده‌ڵیه‌كانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وا، خه‌ڵكی ئێرانیش نازناوی (ئیمام) یان بۆهه‌ڵبژارد كه‌ئه‌م نازناوه به‌هیچ كه‌سێك نه‌دراوه له مێژوی شیعه‌دا ته‌نها به شیعه‌ی دوانزه ئیمام نه بێت .
پێنجه‌م:
هه‌روه‌ها ئاستی بژیوی ژیانی خومه‌ینی ئاسایی بوو به ته‌نگی دونیاوه نه چوو، وه‌كو سۆفیگه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلام وابوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌م ده‌رامه‌تان و هه‌ژاره‌كان و ده‌ست كورته‌كان له‌ده‌وری كۆببنه‌وه.
شه‌شه‌م:
پیاوانی ئاینی سودیان له‌مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان وه‌رگرت بۆ بانگه‌شه‌و دروشم دژی شاهه‌نشایی په‌هله‌وی، له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی (300)هه‌زار مزگه‌وت و شوێنی ئاینی له ئێران‌دا هه‌بوو، كه ببووه شوێنی كۆبونه‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌ر بڕین و خوێندنه‌وه‌ی بڵو كراوه دژی ڕژێم مه‌لای مزگه‌وته‌كان ببونه كارمه‌ندی خومه‌ینی.
حه‌وته‌م:
له‌و كاته‌ی دروشمی “مرگ برشاه” له‌سه‌ر زمانی هه‌موان بوو، كه‌س بیرێكی له‌وه نه ده‌كرده‌وه كه پاش ڕوخانی ڕژێمی شا ڕژێمێك شوێنی بگرێته‌وه. له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها پیاوانی به‌ر نامه‌یان هه‌بوو ئه‌وان هێشتا شا نه ڕوخابوو كه‌دروشمی “جمهوری اسلامی”یان به‌رزكرده‌وه‌و لایه‌نگرانی خۆیان پێ ئاشنا ده‌كرد. له‌وحاڵه‌ته‌دا هێزو لایه‌نه‌كانی تر ئه‌و توانایه‌یان نه‌بوكه به ته‌نها ئه‌و كاره بكه‌ن نه به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ یه‌ك گرتن و دروشمێكی هاوبه‌ش هه‌بوو، ڕه‌نگه له‌یه‌ك شت هاوبه‌ش بوون ئه‌ویش زۆر جار ده‌بونه بڵندگۆ هه‌ڵگرو دوپاتكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی خومه‌ینی و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی .
هه‌شته‌م :
پیاوانی ئاینی ناكۆكیه‌كانیان وه لا نابوو، به‌هه موو هه‌وڵێكیانه‌وه خه‌ریكی یه‌كگرتن بوون له‌م قۆناغه.
PUKmedia كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19