riklam

خانه‌قین ..په‌لاماری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور ده‌درێت

کوردستان 11:57 PM - 2019-02-10
.

.

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌ده‌روازه‌ی خانه‌قین دراوه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌هاوشێوه‌ی شه‌وانی تر كه‌په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خانه‌قینیان دابوو په‌لاماری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوریانیش داوه‌.

 

وتیشی: ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ واباسده‌كرێت كه‌سه‌ربه‌داعش بن و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور رووبه‌ڕوویان بونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ له‌نێوانیاندا روویداوه‌.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور برینداربوون.

 

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket