riklam

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاووڵاتیان لەمەترسییەك ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان 07:03 PM - 2019-02-10
.

.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوڵاتیان لەمەترسی بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەشویش ئاگاداردەكاتەوە كە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت و داوایان لێدەكات لێی دوور بكەونەوە.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەرێگەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیەوە كە لەبەغداو لەسەر داوای كۆمسیۆنی راگەیاندن‌و گەیاندن سازدرا، داوای لەهاووڵاتیان  كرد خۆیان بەدووربگرن لەبەكارهێنانی ئامێرەكانی تەشویش و ئەو ئامێرانەی گوایە تۆڕی مۆبایل بەهێزدەكەن لەبەرئەوەی كە زیانی زۆر گەورە بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت‌و كاریگەری نەرێنی لەسەر كوالیتی تۆڕەكانی مۆبایل دادەنێت.

ئاسیاسێڵ ئەوەشی راگەیاند، كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن داوایكرد كە رێكاری توند بگیرێتەبەر بۆ سنوور دانان بۆ هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئامێرانەو كڕین وفرۆشتن پێیانەوە لە بازاڕەكانی عیراقدا. 

هەروەها كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن راشیگەیاندووە، ژمارەیەك لەو ئامێرانە دەستیانبەسەرداگیراوە، لەبەرئەوەی پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی سیستمەكانی پەیوەندیكردن نین‌و مەترسی زۆر گەورە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن، لەبەرئەوەی ئەو ئامێرانە هەڵدەسن بەگەورەكردنی سیگناڵەكان و كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ئامێری تەكنیكی و پزیشكی لە چەشنی ئامێری رێكخەری لێدانی دڵ‌و ئامێرگەلێكی تر كە بەترپە یان سیگناڵی بێسیم كاردەكەن.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket