riklam

ئۆردن.. دوو برای تیرۆرست له‌سێداره‌ ده‌درێن

جیهان 06:47 PM - 2019-02-10
.

.

ئه‌و دوو برایه‌ی له‌ئۆردن هێرشێكی تیرۆرستییان كرده‌ سه‌ر پارێزگای كرك حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-2-2019 له‌ لایه‌ن دادگای ئۆردنه‌وه‌ حكومی له‌سێداره‌دان تا مردن بۆ ئه‌و دووبرایه‌ ده‌رچوو كه‌ هێرشێكی تیرۆرستیان له‌ساڵی 2016 كرده‌ سه‌ر پارێزگای كرك و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی كوژران و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای ئۆردنه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو برا، خالید مه‌جالی و حه‌مزه‌ مه‌جالی ده‌رچووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌مانگی 11ی ساڵی 2018 دا سزای هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و دوو برایه‌ ده‌رچوو، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ته‌ممیزكرایه‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ بۆ له‌سێداره‌دان گۆڕا.


PUKmedia سه‌رچاوه‌ / فرانس پرێس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket