له‌ئه‌ڵمانیا رێز له‌پزیشكێكی كورد ده‌نرێت
تاراوگە 06:24 PM - 2019-02-10.
دكتۆره لاڤه ته‌ها دوكانی له‌ئه‌ڵمانیا كۆلیجی پزیشكی ته‌واو ده‌كات ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمانیش رۆژی شه‌ممه 9ی شوبات ئێواره‌یه‌كی ڕێزلێنانی بۆ به‌ڕێوه‌بردو نه‌وزاد قه‌فتانیش دیاری ناوه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌شكردو به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه گوڵباران كرا.
سه‌ره‌تا كچه چالاكوان مه‌هابادی شێخ قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌نده‌كه له وته‌یه‌كی كورتدا وێڕای به‌خێرهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دادكتۆره لاڤه ئه‌م ئیواره‌یه میوانی ناوه‌نده‌و به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی كۆلێجی پزیشكیه‌وه پیرۆزبایی ناوه‌نده‌كه‌ی گه‌یانده لاڤه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هیواشی خواست هه‌موو ئه‌وكچ وكوڕانه‌ی له‌سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی هه‌وڵ و كۆششن بۆ گه‌یشتن به دواڕۆژێكی باش بۆ خۆیان و كه‌سوكارو ئه‌م ولاته‌و كوردستان به‌ئاواتی خۆیان بگه‌ن.
وتیشی: ئه‌م ئێواره‌یه له‌ناوه‌ند ئێواره‌ی رێزلێنانه له‌دكتۆره هاژه‌و هیوای خواست بكرێته ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و پیرۆزبایی بۆ لاڤه‌و هه‌ركه‌سێك كه‌وه‌ك لاڤه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ.. دواتر هه‌ریه‌ك له نه‌وزاد قه‌فتان و دكتۆره لاڤه پێكه‌وه هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕی.. سه‌ره‌تا نه‌وزاد قه‌فتان له‌میانه‌ی چه‌ند وته‌یه‌كی جوان‌دا هه‌ستی خۆیی و ناوه‌نده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌لاڤه ده‌ربری و چیرۆكی وه‌رگرتنی لاڤه‌ی له‌كۆلێجی پزیشكی گێڕایه‌وه‌و لاڤه‌ی به‌نمونه‌یه‌كی جوانی هه‌وڵ و توناكان پێناسه‌كردو ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزی دایك و باوكی وهاوك یاده‌وه‌ری خۆشی وه‌بیرهێناینه‌وه كه‌وه‌ك ناوه‌ند ڕۆڵی بینیوه له‌چارسه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنی لاڤه‌دا به‌تایبه‌تی له‌گواستنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ی له‌شارێكی دوره‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌شی بیرهێناینه‌وه كاتێك پێی وتووه جیاوازی چیه با له‌دوربیت لاڤه‌ش ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر وابێ دایكم و باوكم هه‌ر به‌رێوه‌ده‌بن بۆ لای من ئه‌وسا باوكم ناتوانێ هاتوچۆی ناوه‌ند بكات ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی جوانی پێبه‌خشین و بێگومان ناوه‌ند ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكیه به‌رده‌وام بێت.
دواتر دكتۆره لاڤه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی وتی ڕێزلێنانی ئێوه هه‌ستێكی جوانی لادروستكردم وباسی دایك و باوكی كرد كه هه‌میشه پشتگیریان كردوه‌و پشت و په‌نای بوون .. دواتر ئه‌و ئێواره‌یه كرایه ئێواره‌یه‌كی كوردستانی و خوانێكی جوانی كوردی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماده‌كرابوو دواتر به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و گوڵ و خۆشه‌ویستی تادره‌نگانێك ناوه‌ند كه‌شوهه‌وایه‌كی جوانی ڕێزلێنانی خوڵقاند.
شایانی باسه، له‌ئه‌ڵمانیا نه‌وه‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كوردی له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا ده‌خوێنن و به‌سه‌دان كوڕوكچ له‌وانه‌ی كه‌پێشتر هاتوون یان ئه‌وانه‌ی له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوون یان گه‌وره‌بوون خوێندنیان ته‌واوكردووه.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌شبده‌ین، ڕێكخراوی پزیشكانی كوردستان له‌ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 250 پزیشك له‌بواره جیاجیاكاندا تیادا ئه‌ندامن و ڕێكخراوی مافناسانی كوردانی ئه‌ڵمانیاش زیاتر له 90 ئه‌ندامیان هه‌یه‌و ڕێكخراوه‌كه له‌پارێزه‌رو دادوه‌رو داواكاری گشتی و خوێندكارانی دوا قۆناغی به‌شی یاسا پێكهاتوون ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ كه‌نه‌وه‌یه‌ێك مژده‌به‌خشی دوا ڕۆژێكی گه‌شن له‌ئه ڵمانیابۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
PUKmedia شهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ.. تایه‌ر باروای
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19