د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌ڕوی یاساییه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌یه و سه‌رجه‌میان له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارده‌كه‌ن، وتیشی: ئێستا له كوردستان هیچ زانكۆیه‌ك نه‌ده‌توانێ كاربكات نه‌ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوبێت گه‌ر ڕێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت ته‌واو نه‌كردبێت.ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له یادی (10) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی تیشك هات، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی( 10\2\2019) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كیشدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: به‌ناوی خۆم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی (10) ساڵه‌ی زانكۆكه‌تان زانكۆی تیشك ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م زانكۆیه وه‌ك زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان ببێته ڕێنیشانده‌ر و به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاند.یوسف گۆران وتیشی: وه‌كو ده‌زانن ئه‌زمونی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی زۆر كۆن نییه، (10) ساڵ بۆ زانكۆ ته‌نانه‌ت (50) ساڵ بۆ زانكۆ حكومیه‌كان، چونكه ئه‌و دامه‌زراوانه پێویستی به مێژویه‌كی درێژ هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان، بۆیه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كه كۆنترین زانكۆمان مێژوه‌كه‌ی (50) ساڵه‌و زانكۆ تایبه‌ته‌كانمان ته‌مه‌نیان 10 ساڵه، مایه‌ی خۆشحاڵییه، كه ده‌بینین ئاستی زانكۆكان به به‌راورد به‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی هه‌یانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته.وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێڕوانینێكی تایبه‌ت و جیاوازی بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌بوه، ڕاسته دیبه‌یتێكی زۆر له سه‌ر دروستبونی زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌بوه، به‌ڵام ئێمه پێمان وابوه كه زانكۆ تایبه‌ته‌كان ئه‌توانن ڕۆڵێكی ته‌واوكه‌ر ببینن له‌گه‌ڵ زانكۆ حكومیه‌كان، به خۆشحاڵیه‌وه له‌م 10 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌بینین به‌شێك له‌و زانكۆیانه تایبه‌تانه توانیوانه ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینن له گه‌شه‌پێكردنی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان، د.یوسف گۆران وتیشی: ده‌توانم بڵێم زانكۆی تیشك یه‌كێكه له‌و زانكۆ تایبه‌تانه‌ی كه توانیویه‌تی له زۆر بواردا جێ په‌نجه‌ی خۆی دیار بكات و ده‌ركه‌وێت له‌نێو زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا .ڕاشیگه‌یاند: ئێمه كه وا ده‌ڵێن هه‌مو زانكۆ تایبه‌ته‌كان ناگرێته‌وه چۆن له ناو زانكۆ حكومیه‌كانیش هه‌مانبوه كه كێشه‌یان هه‌بوه به هه‌مان شێوه زانكۆی تایبه‌تیش. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ئێمه پێخۆشحاڵین له وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ل زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌یه به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كاریان كردوه، ڕونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ ئێوه قسه‌یه‌كی ئاسایی بێت ئه‌وا له ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌وه باسی شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین هه‌ندێ كۆلێژ و هه‌ندێ زانكۆ كاریان كردوه، به‌ڵام ڕێپێدانی حكومه‌ت و خودی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا كارده‌كه‌ن، وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌راوردیش له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، كه مێژویه‌كی كورتیان هه‌یه و ئاستیان له چوارهه‌زار و پێنج هه‌زاره‌كانه كه پێشتر ده‌بینن له‌سه‌ره‌تای دروستبونیان به‌و شێوه‌یه نه‌بو. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: كه ئه‌مه به‌رهه‌می یه‌ك دو ساڵ نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی كاركردنی سیستمی خوێندنی باڵایه كه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمان داوه له‌سه‌ر بنه‌مای كواڵێتی كار بكه‌ین، له‌سه‌ر ئاستی كێبڕكێیه‌كی زانستی و ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان وامان كردوه ئاستی زانكۆكانمان به‌رزبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: پێخۆشحاڵین به‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی كه له زانكۆكه‌تان هه‌یه و، یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێراق.د.یوسف گۆران وتیشی: یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندی و خاڵه باشه‌كانی زانكۆی تیشك ئه‌وه‌یه كه گرنگیه‌كی ته‌واو به هه‌ندێك خاڵ ده‌ده‌ن كه لای ئێمه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌وانه‌ش به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه ئێستا یه‌كێكه له ستاندارده دیاره‌كانی خوێندنی باڵا له جیهان، هیواشی خواست له پڕۆسه‌ی كارگێریشدا متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن.له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له ستافی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد و، وتی: ده‌كرێت ئه‌م زانكۆیه وه‌ك زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ له‌نێو زانكۆ تایبه‌تیه‌كان سه‌یر بكرێت.له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی تیشك كورته‌یه‌كی مێژویی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی زانكۆكه له روی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی باسكرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م زانكۆیه (10) ساڵ به‌ر له ئێستا دامه‌زرا له‌ده‌ستپێكدا (5) به‌شی له‌خۆگرتبو، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نی (21) به‌شی خوێندنه، وتیشی سه‌ره‌تا ته‌نها (162) خوێندكار و قوتابی له‌و زانكۆیه ده‌یانخوێند و، ئێستا زانكۆكه خاوه‌نی زیاتر له سێ هه‌زار قوتابی و خوێندكاره، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له زانكۆی تیشك زیاتر له دو هه‌زار ده‌رچو هه‌یه و, (%65) ده‌رچوانیش هه‌لی كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و خاوه‌ن كارن، د.ئیدریس هادی ئاماژه‌ی به چالاكیه زانستییه‌كانی زانكۆكه‌یان كرد و بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی به‌ئه‌نجامدانی كۆنگره و كۆنفرانسی زانستی هێنایه‌وه.له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ساڵ یاده‌دا چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری و زانستی نمایش كرا.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
مام به‌به‌ڵگه سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی
شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی
پارتی دەرگای بۆیەکێتی خستە سەرپشت
بزوتنەوەی گۆران دەیتوانی چی بکات!
هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری
راگەیەنراوێك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوە
سوپاسنامەیەك لە بنەماڵەی كۆچكردوو ناهیلە قادرەوە
به‌ڤیدیۆ.. هاووڵاتیان پشتگیری له‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
رۆژی شه‌ممه 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...
خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن. پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc
ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه له زینداندان بهكهفالهتیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...