riklam

جەخت لەسەر لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكرێتەوە

کوردستان 05:56 PM - 2019-02-10
.

.

ئەمڕۆ 10-2-2019 لەبارەگای ئەنجومەنی ناوەندی هەڤاڵانی سكرتارییەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنی چاودێری ئەندامانی یەكێتی لە حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.

لە دیدارێكدا زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بەخێرهاتنی گەرمی فراكسیۆنی سەوزی لە ئەنجومەنی پارێزگا كرد و كاروچالاكیەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و فراكسیۆنی سەوزی بە گرنگ وەسف كرد، هەروەها كاروچالاكیەكانی سكرتارییەت و كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەكان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان خستەڕوو.

سەبارەت بەدۆخی ئێستای كوردستان وتی: لە ئێستادا لەسەروبەندی گفتوگۆكانین بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و یەكێتی داوای شەراكەتی راستەقینە لە بریاردان و بەرێوەبردن و حكومڕانی دەكات و رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسیەكان بەگرنگ دەزانێت و لیژنەیەكی هاوبەشیش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە، هەروەها پێكهێنانی كابینەی نوێ و كەركوك و بەغداش یەك پاكێجە، وتیشی: زامنكردنی دەستەكەوتەكان پەیوەستە بە یەكریزی نێوان لایەنە سیاسیەكان و پێویستە هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە بە ئاڕاستەی پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێزگارێكی كورد لە پشكی یەكێتی له كەركوك و  لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان .

لەبەرامبەریشدا ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كاروچالاكیەكانی ئەنجومەنەكە و پەیوەندیی نێوان فراكسیۆنەكان و هاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكان و بەرێوەبەرایەتیەكان خستەڕوو.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی چڕوپڕ لە نێوان هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی و فراكسیۆنی سەوزی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ئاڵوگۆڕی پارێزگار و هەڵپەساردنی تاك لایەنەی رێكەوتنە سیاسییەكەی یەكێتی و گۆران و بەردەوامبوونی رێككەوتنی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی كرا، هەروەها خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هاماهەنگی نێوان ئەنجومەنی ناوەندی و فراكسیۆنی سەوز دووپاتكرایەوە و جەخت لەسەر سیستمی لامەركەزی ئیداری و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان كرایەوە

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket