riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی كار بۆ رێكەوتنی سیاسی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 05:45 PM - 2019-02-10
.

.

بافڵ تاڵەبانی :  بەرنامەو سیاسەت و ستراتیژمان  دیدگایەكی نوێیە بۆ ھەرێم و دەمانەوێت ئیدارەدان لە سەربنەمای چەمكی ھاووڵاتی بوون و دەستەبەركردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چاویكەت بە خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ  ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق و وەفدێكی یاوەری، لە دیدارەكەدا كە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی ( ی . ن . ك ) و دابان شەدەڵە نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە ئیسپانیا ئامادەیبوو گفتوگۆ كرا لەبارەی  پەرەپێدان و بەردەوامی  پەیوەندی و ھاوكارییەكانی وڵاتی ئیسپانیا بۆ ھەرێمی كوردستان.

 لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسییەكان بافڵ تاڵەبانی باری سەرنجی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە خستەڕوو خوێندنەوەی بۆ واقیعی ھەلومەرجەكە كردوو تێڕوانین و سیاسەتی یەكێتی بۆ ئەم قۆناغە بۆ وەفدی میوان خستەڕوو.

وتیشی: ئێستا یەكێتی كار بۆ رێكەوتنی سیاسی دەكات لەسەر كۆی جومگە سیاسیەكانی  بەڕێوبردنی ھەرێم و بەرنامەو سیاسەت و ستراتیژمان  دیدگایەكی نوێیە بۆ ھەرێم و دەمانەوێت ئیدارەدان لە سەربنەمای چەمكی ھاووڵاتی بوون و دەستەبەركردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت .

ھەر لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی راشكاوانە رایگەیاند: لەبەرامبەر ھەڵەكانی رابردوو دەركەت زەرمەندی یەكەم لێی كۆمەڵانی خەڵك و پێگەو ناوبانگی ھەرێم بوو بۆیە كاردەكەین بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كوردو وەك یەكێتی دەمانەوێت پەیوەندی تەندروستمان لەگەڵ ھەموو لایەنەكان ھەبێت و پێكەوە كار بكەین بۆ سەرخستن و تەواوكردنی پرۆسەی چاكسازی و لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتی وەك ھەمیشە دەبێتەوە ھەوێنی یەكڕیزی و تەبایی 

سەبارەت بە كەركوكیش بافڵ تاڵەبانی رونیكردەوە: ئەولەویەتی كارەكانمان ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوكەو لەو روەشەوە ھەنگاوی باشمان بڕیوە و  تەركیزی تەواوەتیمان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانە كەئەوەش بە قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی و لێكتێگەیشتن دەبێت .

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket