riklam

سەرۆك كۆمار: پێویستە میدیا بەوتاری نیشتیمانیانە لێبوردەیی برەو پێبدات

ی.ن.ک‌‌ 04:51 PM - 2019-02-10
.

.

ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە د. عەلی خویلدی سەرۆكی دەزگای جێبەجێكاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و سەرۆك و ئەندامانی ئەمیندارانی دەزگاكە.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح جەختی كردەوە لە گرنگی دەستەبەركردنی ئازادی كاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی بابەتیانە و پیشەییانە كارەكەیان ئەنجام بدەن، هەروەها بەڕێزیان جەختیان كردەوە لە بڵاوكردنەوەی چەمكەكانی دیموكراسی و بەهێزكردنی لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین بەپێی كۆمەڵێك پێوەر و پێودانگی بونیاد نەرانە، هاوكات سەرۆك كۆمار بە گرنگی زانی كەناڵەكانی راگەیاندن خاوەن وتارێكی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت بۆ چەسپاندنی كلتوری لێبوردەیی لە نێوان هاووڵاتیانی عیراق و روبەڕووبوونەوەی ئەو راگەیاندنەی كە دەیانەوێت توندو تیژی برەو پێبدەن.

هەر لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك كۆمار رۆڵی راگەیاندنی نیشتمانی بەرز نزخاند لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو بیر و هزرە تەكفیریەی كە گروپی تیرۆرستی داعش بڵاویان دەكردەوە، شانبەشانی ئەوەش سەركەوتنی هیزە عیراقیەكانی بەسەر رێكخراوە تێروریستییەكاندا دەگواستەوە‌.

لای خۆیانەوە وەفدی میوان كار و چالاكی دەستەكەیان بۆ سەرۆك كۆمار رونكردەوە و باسیان لە رۆڵی دەزگاكەیانكرد لە دامەزراندنی وتارێكی میدیای بەپێی ئەو رێساو یاساییانەی كە كاری دامەزراوەكەیان و بنەماكانی رێكخستنی كاری پەیوەندی و پەرەپێدانی میكانیزمەكانی رێكدەخەن، هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریشیان بەرز نرخاند بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیكردنی كاری راگەیاندن و گەیاندن. 

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket