riklam

بەدواداچوون بۆ پرۆژەكانی سلێمانی دەكرێت

کوردستان 04:12 PM - 2019-02-10
.

.

لیژنەیەكی سەر بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ چەند پرۆژەیەكی سنوری شاری سلێمانی دەكات و لەكێشە و گرفتەكانیان دەكۆڵێتەوە.

لەوبارەیەوە رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێكی لیژنەی پلان و پرۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانیمان كرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چەند پرۆژەیەك لەسنوری سلێمانی و ئاگاداربوون لەكێشە و گرفتەكانی.

وتیشی:  بەدواداچوونەكانیشمان بریتی بوو لە: 

۱- بەدواداچون بۆ پردی باناڵی لەسنوری قەزای ماوەت كەلەهەفتەی ڕابردوو بەهۆی لافاووە ڕووخاوە.

۲- پڕۆژەی نەخۆشخانەی ۲۹۱ قەرەوێڵەیی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین كەبەهۆی چەند كێشەیەكەوە پرۆژەكە وەستاوە.

۳- شوقە ویەكەكانی نیشتەجێبوون لەسیتەك و زڕگوێز كەتائێستا بەردەوام كاری تێدەكرێت.

٤- ڕێگای سلێمانی - كەلار بەتایبەت پردەكان كەمەترسی زۆریان لەسەرە و بەشێكیان رووخاوە.

٥- ڕێگای سیدساق - هەڵەبجەی شهید كەبەردەوام كاری تیادەكەن و بودجەی پێویستی بۆتەرخان كراوە بەڵام تائێستا تەواونەكراوە.

٥- بەدواداچون بۆڕێگای عازەبان - زەنگیان لەناحیەی سیتەك.

٦- بەدواداچون بۆ چەوڕێژكردنی ڕێگای دێلێژە.

رێكەوت زەكی ئاماژەی بەوەشكرد، دواتریش وەفدەكەمان سەردانی ئـەنجومەنی ناوەندی كرد.

PUKmedia  تاژاو محەمەد 

767.jpg

232.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket