riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌پرۆژه‌ داوای لابردنی پاشكه‌وت ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:02 PM - 2019-02-10
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ژماره‌یه‌ك پڕ‌ۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، كه‌ یه‌كێك له‌پرۆژه‌كان شێوازی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا فراكسیۆنه‌كه‌مان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسای ئاماده‌كردوه‌و بڕیاره‌ له‌دوای ھه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌شی بكات.

وتیشی: یه‌كێك له‌و پڕ‌ۆژه‌یاسایانه‌ی ئاماده‌كراوه‌ شێوازی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ فه‌رمانبه‌رانه‌ و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه‌ بكرێت به‌ یاسا، چونكه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌خت له‌ھه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش میكانیزمێكمان بۆ ھه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌كه‌وت و دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ئاماده‌كردوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له‌بواری چاكسازی له‌حكومه‌تدا، فراكسیۆنه‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه‌ ئاماده‌كراوه‌و به‌هه‌وڵی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌ده‌ین بكرێنه‌ یاسا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket