riklam

كێ ئیشى چى یه‌؟

بابەتی گۆڕاو 03:44 PM - 2019-02-10
.

.

كێ ئیشى چى یه‌؟
رێوى؛ به‌رزكردنه‌وه‌ى راپۆرتى درۆ بۆ جه‌نابى شێر.
قڕقێنه‌؛ ئیحراجكردنى زه‌لام له‌ مه‌جلیسدا.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان؛ هه‌ڵتۆقاندنى كۆمه‌ڵێك ملیۆنێر.
سه‌ره‌وه‌؛ نائومێدكردنى خواره‌وه‌.
دڵ؛ تێكدانى هاوكێشه‌كانى ئه‌قڵ.
ترافیك لایته‌كه‌ى مه‌جیدبه‌گ؛ به‌رزكردنه‌وه‌ى زه‌غتى سایه‌ق.
مۆبایل؛ تڕۆكردنى كامێرا و سه‌عات و رادیۆ.
فه‌رمانگه‌كان؛ شاردنه‌وه‌ى دیارده‌ى بێكارى.
بانگى عه‌سر؛ فرسه‌تى جگه‌ره‌كێشان و نوكته‌ بۆ جه‌ماعه‌تى ته‌عزێ.
مرور؛ دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌ فولكه‌كاندا.
ئه‌ژنۆ؛ كاڵه‌ك شكاندن.
ئیعلامى سێبه‌ر؛ ریسى ته‌بایى بكاته‌وه‌ به‌ خورى.
شوان؛ قه‌ڵه‌وكردنى مه‌ڕ بۆ قه‌ساب.
زانكۆ؛ به‌هێزكردنى ئۆپۆزیسیۆن.
چه‌پى كورد؛ ئینشیقاق.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket