riklam

عەبدوڵڵا زەیدی سەردانی مەلا بەختیار دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:34 PM - 2019-02-10
.

.

مەلا بەختیار پێشوازی لە عەبدوڵڵا زەیدی سەركردە لەرەوتی حیكمە كرد‌و لەگفتوگۆیەكیشدا، بیروڕا لەبارەی هەلومەرجی ئێستای ناوخۆی عیراق‌و كابینەی نوێی حكومەت كراو تێڕوانینە سیاسییەكانیش، لەبارەی چۆنێتی ئاییندەی دەوڵەتداریی، لەچوارچێوەی ئەو دۆخەی ئێستا عیراقی پێدا تێدەپەڕێت، خرانەڕوو..

لەدیدارەكەدا كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (10/2/2019) بەڕێوەچوو، شرۆڤەی تێڕوانینە جیاوازەكانیش لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق‌و كاریگەرییەكانی نێودەوڵەتی‌و هەرێمایەتی‌و كۆی ئەو ئاستەنگانەش كرا كە رووبەڕوی عیراق بونەتەوە.

پۆپۆلیزم و كاریگەرییەكانیشی لەسەر تاك‌و كۆی كۆمەڵ، لەسەر حكومەت‌و سیاسەتی ناوخۆیی لەكوردستان و عیراق، تەوەرێكی تری دیدارەكەی نێوان مەلا بەختیار و  عەبدوڵڵا زەیدی، سەركردە لەرەوتی حیكمە بوو. كە تیایدا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەرونكردنەوەی مێژووی سەرهەڵدانی لەئۆرۆپا، كاریگەرییە نەرێنییەكانی پۆپۆلیزمی بەتایبەت لەكوردستان و عیراق، شرۆڤە كردو سەرەنجامی زیانەكانیشی خستەڕوو.  

لەدرێژەی گفتوگۆكەشیاندا، عەبدوڵڵا زەیدی، ئەو تێڕوانین‌و بۆچوونەی مەلا بەختیاری تەئكید كردەوە، كە لەپێناو گەیشتن بەچارەسەری راستەقینە‌و كۆتایهێنان بەكێشەو گرفتەكانی نێوان بەغدادو كوردستان، چارەسەر لەبەغدادەو پێویستە پەیوەندییەكانی هەردوولاش بگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی سەرۆك تاڵەبانی، كە تیایدا رۆڵی سەرۆك مام جەلالی، لەبەغداد بەگرنگی و پڕ بایەخەوە بۆ كورد‌و پرۆسەی سیاسیش لەعیراق هەڵسەنگاند.

PUKmedia

56666.jpg

434242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket