riklam

وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی لادان و دانانی 100 گرێبه‌ست روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان 03:15 PM - 2019-02-10
.

.

 

نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (6800)له‌ 19/12/2018، تایبه‌ته‌ به‌لادان و دانانی (100) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌ڕین روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌چه‌ند خاڵێك راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ بریتییه‌ له‌...


1- دامه‌زراندن ودانانی فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له‌ شوێنی فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه‌ واز دێنێت به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی شوێنیان، له‌ جیاتی دانانیان بۆده‌كرێت به‌پێ ی رێنماییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ به‌پێی پێویست وداواكاری فه‌رمانگه‌كان.
2- رۆژانه‌ چه‌نده‌ها نوسراوی هاوشێوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كان به‌پێی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌لایان وه‌زاره‌تمان.
3- هیچ جۆره‌ لادانێكی نایاسایی له‌و نوسراوه‌دا به‌دی ناكه‌ین.
4- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی راپه‌رین تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌ (استحداپ ) كراوه‌وجیا كراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ی میلاكیان بۆ ئه‌نجام دراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی وئابووری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket