زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی كیمیابارانی شاره‌كه، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی سی ویه‌ك هه‌زار كتیب راده‌گه‌یه‌نێت و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكه‌ش داواكاره كه‌سانی رۆشنبیر و رێكخراو پارته‌كان به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.
د.ئیدریس كه‌ریم محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه و وتی: زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی له ساڵی (2011)ه‌وه فه‌رمانی بوون به زانكۆیی بۆ ده‌رچووه، بۆیه زانكۆكه گه‌نجه و له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تاییدایه بۆ دانانی بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له داهاتوویه‌كی نزیك و دوور مه‌ودادا پلانێكی پته‌وی كارگێڕی و زانستی و مه‌عریفی جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له بنیاتنانی بنچینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: بۆ یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مساڵ لیژنه‌ی باڵای یادكردنه‌وه‌ی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تایبه‌تی داناوه بۆ ساڵیاده‌كه، هه‌روه‌ها هه‌مووفه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كان لای خۆیانه‌وه چالاكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، واته به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر نیه كه بۆ ئه‌مساڵ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بكرێت، ئێمه‌ش وه‌ك زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌شێكی ئه‌و چالاكیه گه‌وره‌یه‌مان كه‌وتۆته سه‌رشان،بۆیه چالاكیه‌كانمان چه‌ند ته‌وه‌رێك له خۆ ده‌گرێت وه‌ك شانۆگه‌ری و پانێڵ و هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕوحی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ منداڵانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هۆرایزندا كه به‌دیهێنانی خه‌ونی منداڵانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعشه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئامانجیان له هه‌ڵمه‌تی سی ویه‌ك هه‌زار كتێب چیه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وتی: ده‌مانه‌وێت چه‌ندین كتێبی دانسقه له بواره‌كانی پسپۆڕی زانكۆكه‌مان و بواری زانستیدا كۆبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی زانكۆكه‌و كۆلێژه‌كانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش ڕوومان له ده‌سته‌یه‌كی دیاری كرا‌و نه‌ناوه كه حكومه‌ته، به‌ڵكو پرۆژه‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ هه‌موو تاك و ڕێكخراو و پارتێك.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ جۆره كتێبێكتان ده‌وێت د.ئیدریس كه‌ریم وتی: هیچ كتێبێك نیه كه سودی نه‌بێت، ئێمه داوای كتێبمان كردووه، بۆیه كه‌وتۆته سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر چ جۆره كتێبێكمان پێشكه‌ش ده‌كات،تا له بواری پسپۆڕیه‌كانماندا بێت و خوێندكاران بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان سسودی لێوه‌ربگرن، ئه‌وا باشتره، به‌ڵام هیچ كتێبیك ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه.
له كۆتایشدا د.ئیدریس كه‌ریم محمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هیوای خواست كه گشت لایه‌ك هاوكاریان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بتوانن سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ زانكۆی شاره‌كه دابین بكه‌ن.
PUKmedia گۆران قادر
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
مام به‌به‌ڵگه سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی
شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی
پارتی دەرگای بۆیەکێتی خستە سەرپشت
بزوتنەوەی گۆران دەیتوانی چی بکات!
هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری
راگەیەنراوێك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوە
سوپاسنامەیەك لە بنەماڵەی كۆچكردوو ناهیلە قادرەوە
به‌ڤیدیۆ.. هاووڵاتیان پشتگیری له‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
رۆژی شه‌ممه 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...
خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن. پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc
ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه له زینداندان بهكهفالهتیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...