تكایه خۆتان له به‌كارهێنانی وشه‌ی (دیكه) بپارێزن!
بیروڕا 02:54 PM - 2019-02-10.
هاوڕێیانی هاوخه‌م و هاو پیشه‌م له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی(بینراو و بیستراو و خوێنراو)، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه‌وێت له تێبینییه‌كی گرنگی خۆم، كه‌بێزار و هه‌راسانی كردوم، سه‌رنجتان ڕابكێشم، ئه‌ویش خۆپاراستن و خۆڕزگاركردنتانه له به‌كارهێنانی وشه‌ی(دیكه) له‌قسه‌و باس و گفتوگۆ‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانتاندا.
هاوڕێیانی به‌ڕێز و ئازیز، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ڕێزمان وده‌ستورێكی زمانه‌وانی زانستی ستاندارد و یه‌كگرتوی كوردی بۆ ئێستای ئه‌م زمانه هه‌ژار و كۆڵه‌واره‌مان دابڕ‌ێژین، شێوه‌زارو ئه‌ده‌بی نوسراو و ده‌وڵه‌مه‌نی چ ناوچه‌یه‌ك ئه‌كرێته پێوه‌رو پێوانه‌و بنه‌ماو ڕه‌چاو ئه‌كرێت؟!.
دڵنیام بێ سێ و دو ، هه‌موتان ئه‌ڵێن: شێوه‌زاری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. كه‌واته: مافی خۆمه لێتان بپرسم: ئایا له‌كوێی دیوانه شیعرییه‌كانی(نالی و سالم و كوردی) و (مه‌حوی وپیره‌مێرد و گۆران و شێركۆ بێكه‌س ...)و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه مێژوییه‌كانی مێژونوسانی زانا و بلیمه‌تی وه‌كو( ئه‌مین زه‌گی به‌گ و د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د و نه‌وشیروان مسته‌فا...) بینراوه، ئه‌م به‌ڕێزانه له‌بریتی ئه‌وه‌ی بڵێن: (جارێكی تر). وتویانه :(جارێكی دیكه). ئایا له‌چه‌ند جێگه‌ی جیاجیای نوسینه‌كانیاندا، وشه‌ی (دیكه)یان به‌كارهێناوه و به‌رچاوتان كه‌وتووه؟.به‌دڵنیاییه‌وه نه‌بیستوتانه و نه‌بینیوتاو نه‌ئه‌شیبینن! .
به‌ڕێزان، له‌ناو هه‌مو شاری سلێمانی، له‌به‌یانییه‌وه تا ئێواره بگه‌ڕێن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست خه‌ڵك بدوێنن(به‌مه‌رجێك ئه‌و هاوڵاتییه به‌ڕێزه نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی بێت و له‌ناو شاری سلێمانی له‌دایك بو بێت وهه‌رله‌ناو شاری سلێمانی گه‌وره بوبێت و نیشته‌جێ بوبێت)، یه‌ك كه‌ست ده‌ست ناكه‌وێت له دو توێ و ناواخنی قسه‌كانیا یه‌ك وشه‌ی (دیكه) به‌كاربهێنێت!.
كه‌واته بۆچی ئێوه‌ی به‌ڕێز(هه‌موكارمه‌ندانی ده‌زگاكانتان)له‌كاتێكا نه‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌بن كه ئه‌م وشه‌ی (دیكه)یه به‌كارئه‌هێنن ونه ئه‌و داوده‌زگای ڕاگه‌یاندنانه‌شتان له‌و ناوچانه‌دامه‌زراندووه كه‌ئه‌م وشه‌ی(دیكه)یه به‌كار ئه‌هێنن؟.بۆچی ناچاربون ڕۆژانه چه‌ندین جار و له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا ئه‌م وشه‌ی(دیكه)یه به‌كار ئه‌هێنن و ناتوانن خۆتانی لێ بپارێزن؟!.
له‌كاتێكا به‌پێچه‌وانه‌وه، داووده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنتان به‌هه‌رسێ جۆره‌كه‌یه‌وه(ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێكیشی بۆ زیاد بكه‌ین)ئه‌پرسین: له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی بێت و نوسه‌ره‌كانیشیان له‌ناو شاری سلێمانی له‌دایك بوبێت و هه‌واڵ سازه‌كانیشتان ئامۆزای بێژه‌ره‌كانتان بێت و بێژه‌ره‌كانیشتان سلێمانچێتی بكه‌ن، ئیتر ئه‌م هه‌مو (دیكه)یه چییه به‌كاری ئه‌هێنن و ده‌ستی پێوه‌ناگرن و ڕه‌حمی پێناكه‌ن؟!.
هه‌مومان ئه‌زانین وشه‌ی (دیكه) به‌ماناو پاشگری (تر) دێت بۆ سه‌ر وشه‌كه‌ی پێش خۆی له ناوڕسته‌ی ساده‌دا. بۆ نمونه:
جارێكی دیكه قسه‌ده‌كه‌ینه‌وه.(جارێكی تر قسه ئه‌كه‌ینه‌وه).
جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه.(جارێكی تر ئه‌گه‌ڕێمه‌وه).
جارێكی دیكه سه‌ردانتان ده‌كه‌مه‌وه. (جارێكی تر سه‌ردانتان ئه‌كه‌مه‌وه).
*
به‌وردی سه‌رنجم داوه، ئه‌م په‌تایه هه‌ر له‌ناو ستۆدیۆكانتاندا قه‌تیس نه‌ماوه، به‌ڵكو په‌ڕیوه‌ته‌وه‌و چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاری داووده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنتان وگه‌یشتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كانی شاروله‌ڕێگه‌ی هه‌واڵنێر و په‌یامنێره‌كانیشتانه‌وه خۆی كردووه به‌ناوكوچه‌وكۆڵان وگه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی دا‌و،لێره‌وله‌وێ (به‌فه‌رده)گوێمان له وشه‌ی( دیكه )یه!.
به‌ڕێزان، هه‌موكه‌سێك(به‌تایبه‌تی ده‌سته‌بژێر) ئازاده‌له‌ماڵه‌وه‌و له‌ناو گه‌ڕه‌ك و گونده‌كه‌یدا چۆن قسه‌ئه‌كات. به‌ڵام ئازاد نییه‌كاتێك كه له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه قسه بۆ هه‌مو میلله‌ت ئه‌كات،به‌و ستایل وشێوه‌زاره تایبه‌تییه خێزانی وگوندییه‌قسه‌بكات، كه‌به‌ستایلی لۆكاڵی وداخراودائه‌نرێت.هاوڕێیانی هاوپیشه‌م ،ته‌نانه‌ت ئه‌مه بۆ مێدیای نوسراووخوێنراویش هه‌ر ڕاسته، ناكرێت و ئازاد نیت له‌ماڵه‌وه چۆن قسه ئه‌كه‌یت، هه‌ر به‌وشێوه‌زار و شێواز و ستایله بۆ هه‌مو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ت بنوسیت،كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و لۆژیكی نییه.ئه‌و شێوه‌زارو شێواز وستایله نزم و ساده‌و ساكاره‌ی، ساڵی 1905 له كاتی شۆڕشی بۆرژوادیموكراتی ڕوسیادا مشتومڕێكی گه‌رمی له نێوان (لینین)ی تیئۆریسیۆنی ڕابه‌ری شۆڕش و(تۆڵستۆی) ئه‌دیبی گه‌وره و ڕۆماننوس خسته‌وه.
تۆڵستۆی لایه‌نگری ئه‌وه‌بو ئه‌ی وت "ئه‌بێت ئه‌ده‌ب به زمانێكی ساده وساكار بنوسرێت،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو كه‌س تێیبگات ".له‌به‌رامبه‌ریشدا لینین ئه‌ی وت: " نابێت ئه‌ده‌بی باڵا‌و دڵگیرو جوان، به‌زمانی ساده بنوسرێت و داببه‌زێت بۆ ئاستی نزمی تێگه‌یشتنی جه‌ماوه‌رێكی ساده‌وساكار. به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌ده‌به ئاستی تێگه‌یستنی جه‌ماوه‌ر به‌رزبكاته‌وه بۆ ئاستی تێگه‌یشتن له‌و ئه‌ده‌به باڵا‌و دڵگیر و ناوازه و پڕ له‌سیحر و چێژ به‌خشه".
لێره‌ش ( له‌ناوهه‌موكه‌ناڵه مێدیاییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌گشتی )ئه‌رك و ئامانج ئه‌وه نییه میدیاوسۆشیال میدیا داببه‌زێت بۆئاستی تێگه‌یشتنی نزم و ساكاری كه‌سان و جه‌ماوه‌رێكی ساده‌ی سه‌رشه‌قامه‌كان .به‌ڵكوبه‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌رك و ئامانج ،ئه‌بێت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ساده‌و ساكاره‌بێت بۆ ئاستی به‌رزی مێدیایه‌كی به‌رزوجوان و زانستی وپڕۆفێشناڵ.
*
ماوه‌ته‌وه بڵێم:
به‌ڕێزان، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مه كێشه‌و گرفتی ئه‌و چه‌ند كه‌ناڵه بێت، كه‌كه‌وتونه‌ته ناو سنوری شاری سلێمانیه‌وه وبه‌ده‌ست ئه‌م په‌تایه‌وه گیریان خواردبێت، جێگه‌ی داخه، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كه‌كه‌وتونه‌ته ناو سنور و چوارچێوه‌ی شاری (هه‌ولێر)ی ئازیزه‌وه، ئه‌وه‌نده كون و كه‌له‌به‌رو درز‌و شه‌به‌ق و ده‌لاقه‌و پینه‌و په‌ڕۆیان تیایه، ئه‌بێت پێیان بڵێین: هاوڕێیان تكایه ده‌ستی لێ مه‌یه‌ن، باخراپتر نه‌بێت!.
دلێر مه‌لا ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25