riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئیسپانیا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:35 PM - 2019-02-10
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-2-2019 له‌ سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ خوان خۆسیه‌ ئیسكۆباڕ ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسپانیاو هه‌رێمی كوردستان كراو رۆڵی گه‌ل و حكومه‌تی ئیسپانیا له‌ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز نرخێنراو جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرایه‌وه‌.

هاوكات جێگری سكرتێری گشتی داوای له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا كرد كه‌ كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی هانبدا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان و رۆڵ بینینیان له‌ بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.

به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌بێ.

گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو، له‌مڕووه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی دیدگاو تێڕوانینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێتی وه‌ك پاكێجێك له‌ پرسه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و چاره‌سه‌ری دۆخی كه‌ركووك و یه‌كگوتاری و یه‌كده‌نگی كورد له‌ به‌غدا ده‌ڕوانێ.

PUKmedia

66.jpg

77.jpg

111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket