riklam

مه‌ترسی كه‌وتنی تاوه‌رێكی كاره‌با پردێك داده‌خات

کوردستان 01:15 PM - 2019-02-10
.

.

به‌هۆی هاتنی ئاوی زۆرو مه‌ترسی رووخانی تاوه‌رێكی كاره‌با پردی كه‌لار- خانه‌قین داده‌خات.

 

راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌:"به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی مه‌ترسی كه‌وتنی تاوه‌رێكی كاره‌باوه‌ پردی گرده‌گۆزینه‌ (پرده‌ كۆنه‌كه‌) ئاڕاسته‌ی (كه‌لار- خانه‌قین) به‌ ڕووی شۆفێراندا داخرا".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ ڕووباری سیرواندا، یه‌كێك له‌و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ڕووباره‌كه‌ مه‌ترسی كه‌وتنی له‌ سه‌ره‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌كه‌شی به‌ ئاڕاسته‌ی پرده‌كه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی شۆفێران و به‌كارهێنه‌ران دروست نه‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی داخست و به‌ هۆی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوه‌ ڕێنمایی و هاوكاری شۆفێران ده‌كرێت كه‌ پرده‌ نوێیه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی چوون و هاتن به‌كار بهێنرێت تاكو چاككردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه‌".

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:"بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان داوا له‌ شۆفێران ده‌كات كه‌ پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن و هاوكاری مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌ت دابین بكه‌ن تاكو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌".

 

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان 

 

51868987_1912254092177534_5715489697216593920_n.jpg

51877486_1912254625510814_7080385696355057664_n.jpg

51895296_1912253752177568_7333926682513899520_n.jpg

51899567_1912254532177490_568668856994758656_n.jpg

52014069_1912254035510873_1602338855166410752_n.jpg

52297861_1912253548844255_3984010950805028864_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket