riklam

ئارێز عه‌بدوڵڵا ته‌مومژ ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 12:55 PM - 2019-02-10
.

.

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی " وه‌رزی ته‌مومژ" له‌ نووسینی ئاریز عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-2-2019 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی وه‌رزی ته‌مومژ له‌ نووسینی ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو.

ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌ناساندنی كتێبه‌كه‌دا وتی: وه‌رزی ته‌مومژ له‌باتی ڕۆمانه‌، كه‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كه‌ شوێنه‌كه‌ ناوچه‌ی هیرانه‌.

وه‌ك خۆی وتی: ئه‌م كتێبه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ له‌ یاده‌وه‌ری و مێژوو و ڕۆمانه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش پشتی به‌ ڕایه‌كی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ به‌ست كه‌ بۆ پێشه‌كی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نووسیویه‌تی( ئه‌م نووسینه‌ نه‌ مێژووییه‌، نه‌بیره‌وه‌رییه‌، نه‌ڕۆمانه‌، هاوكات تێكه‌ڵاوێكه‌ له‌ هه‌موویان).

پاشان ئارێز عه‌بدوڵڵا باسی له‌  هه‌ندێك ڕووداو و ناوه‌ڕۆك و شێوه‌ی زمانی نووسینی كتێبه‌كه‌ كرد و دواتریش ئاماده‌بووان به‌ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ و تێبینییه‌كانیان به‌شداری كۆڕی ناساندنی ته‌مومژیان كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket