riklam

ڕه‌وتی حیكمه‌: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌هێز ده‌كه‌ین

کوردستان 12:29 PM - 2019-02-10
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-2-2019 عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیكرد له‌ عه‌بدولڵا زه‌یدی سه‌ركرده‌ له‌ ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانییء وه‌فدێكی هاوڕێی.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا،  بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی یه‌كێتی و ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی تاوتوێكران.

عومه‌ر فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی یه‌كێتی و سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم كرد و رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی پڕ له‌ دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی و خه‌باتی هاوبه‌ش دژی سته‌م له‌نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم و بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌یدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك سڵاو و ریزی بۆ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم و سه‌ركردایه‌تی ڕه‌وتی حیكمه‌ نارد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌و له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆییه‌وه‌، عه‌بدوللا زه‌یدی دید و بۆچوونی ڕه‌وتی حیكمه‌ و هاوپه‌یمانێتی (ئیسلاح) له‌باره‌ی پرسه‌ سیاسیه‌كانی عیراق خسته‌روو، په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتی و سه‌ید حه‌كیمی به‌گرنگ ناوبرد و هیوای خواست له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.

PUKmedia

5555.jpg

200.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket