riklam

قوباد تاڵه‌بانی: له‌ده‌ستدانی مامۆستا محه‌مه‌د جێگه‌ی ئه‌سه‌فه‌

پرسەنامە 12:14 PM - 2019-02-10
.

.

بۆبۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محه‌مه‌د عه‌لی نوره‌دین جه‌لیزاده‌-وه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت،  مامۆستا شێخ محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و رۆشنبیری شاری كۆیه‌ بووه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خزمه‌تێكی زۆریان كردووه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ڕێزان كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ محه‌مه‌د عه‌لی نوره‌دین جه‌لیزاده‌
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محه‌مه‌د عه‌لی نوره‌دین جه‌لیزاده‌ -مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین و به‌شداری غه‌م و په‌ژاره‌تانین.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و رۆشنبیری شاری كۆیه‌-یه‌ وله‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواره‌كانی سیاسی و رۆناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه‌،  له‌ده‌ستدانی جێگه‌ی ئه‌سه‌فه‌. له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بوری و دڵنه‌واییش به‌ خانه‌واده‌و خزمان و دۆستانی كۆچكردوو ببه‌خشێت، ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
10ی شوباتی2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket